ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
: به هه‌مان شێوه‌ی خۆیان وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ینه‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای كرد، كه حیزبه‌كه‌ی له به‌رنامه‌یدایه، كه به هه‌مان نه‌فه‌سی خۆیان، وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن بداته‌وه.
ئارێز عه‌بدۆلڵا وتی “به‌و پێیه‌ی كه گۆڕان له یه‌كێتی جیابۆته‌وه و خۆپیشاندانه‌كانیش له‌و ناوچانه‌دان كه یه‌كێتی تێیدا باڵاده‌سته و ئیداره‌كه‌ی به ده‌ستی یه‌كێتییه‌وه‌یه و راگه‌یاندنی گۆڕانیش، ته‌ركیزی زۆری كردۆته‌سه‌ر یه‌كێتی، یه‌كێتیش ناچاره وه‌ڵامی بداته‌وه، واته ئه‌و سێ خاڵه‌یه وا ده‌كات كه وه‌ڵامی یه‌كێـتی به‌رانبه‌ر به گۆڕان وا به زه‌قی دیار بێت، چونكه ئه‌گه‌ر مانگێك و هه‌فته‌یه‌ك و 24 كاتژمێر هه‌ر قسه له‌سه‌ر ئێمه بكه‌ن، خۆ ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ڵاممان هه‌بێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رردایه‌تی یه‌كێـتی، “به‌رگری كردن له ئه‌زموونی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین”، به ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌سف كرد، وتیشی “ململانێی ئاشتییانه كارێكی ئاساییه و له چوارچێوه‌ی یاسادا، مادام ئێمه ده‌ڵێین دیموكراسییه‌ت هه‌یه، هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێت خۆپیشاندان بكات، ده‌توانن ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕن، له ناو په‌رله‌مان بێت یان له‌سه‌ر شه‌قام یان له رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كان بێت، بێگومان هه‌تا ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و گۆڕان به‌رده‌وام بێت، یه‌كێتی به هه‌مان شێوه وه‌ڵامییان ده‌داته‌وه، كه بڕوا ده‌كه‌م لایه‌نه‌كانی تریش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به هه‌مان شێوه بن، ئه‌گه‌ر باس له یه‌كێتییه، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ململانێیه‌كی شارستانی و هێمنانه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه ململانێی له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، هه‌م كۆده‌نگی و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا”.