حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌یی ته‌واوی تێیدایه تا هه‌موو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌ن
نوچە.نیت.رادیو نەوا
فراكسیۆنی (سادقون) له په‌رله‌مان عێراق، داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ده‌م داواكاریی و داخوازیی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه بچێت، و رونیشكرده‌وه، به‌غدا ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌كردنی ناكۆكیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕیوه.
حه‌سه‌ن سه‌لیم په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی (سادقون) له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی:
حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌یی ته‌واوی تێیدایه تا هه‌موو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌ن، و ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی (سادقون) وتیشی:
به‌و سازش و خواسته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و به‌دیهێنانی هه‌موو داخوازیی و داواكارییه‌كان، پێویسته حكوممه‌ته‌كه‌ی بارزانیش به‌ده‌م ته‌واوی داواكارییه‌كانی به‌غدا بێت، و كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی بكات كه ده‌بێته مایه‌ی جێبه‌جێكردنی داواكاریی و داخوازییه‌كانی گه‌لی عێراق.
سه‌لیم داوای له هه‌ولێر كرد، ئه‌و تۆمه‌تبارانه راده‌ستی دادوه‌ریی و حكومه‌تی فیدراڵ بكات كه ئێستا له كوردستانن تا له‌به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانیان، سزای دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن.