
میرانی و بابەشێخ سەرۆکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی
فازل میرانی بۆ نوچەنێت: ئه‌وەی دەڵێ پارتی بۆ دەستکەوتی سیاسی شەنگالی چۆڵ کرد حه‌قه بیبه‌ن بۆ شێتخانه
ئەمری واقیع نە لای ئێمەیە نەلای پەکەکە، ئەمری واقیع ئه‌وه‌یه كه داعش له شه‌نگالن
تكایه‌كی برایانه لەهەندێ سەرکردەی پەکەکە دەکەم، به خۆیاندا بچنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و په‌كه‌كه و حیزبه كوردستانییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن
خه‌ڵكی شه‌نگال ئه‌وه‌نده زیانمه‌ند بوون به هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه
په‌كه‌كه ناتوانێت قه‌ندیلێكی تر له شه‌نگال درووست بكات
هێشتا پارتی باڵاده‌سته له ناوچەی شه‌نگال و له چیای شه‌نگال
ئێمه و پەکەکە تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیشمان هه‌یه
ئه‌مشه‌و له ره‌بیعه براده‌رانی په‌یه‌ده له مه‌ترسیدا بوون، پێشمه‌رگه به‌چه‌كی قورسه‌وه چوون به هانایانه‌وه و گه‌مارۆكه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن
نوچه‌نێت: تایبەت
فازل میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێستا وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌نداوی موسڵه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوچەنێت، باس له‌و گرژیانه ده‌كات، كه به‌مدواییانه له نێوان حیزبه‌كه‌ی و پارتی كرێكارانی كوردستان درووست بوون و بوونه‌ته هۆی درووستبوونی شه‌ڕی راگه‌یاندن له نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا، میرانی پێیوایه ئه‌و لێدوانانه‌ی كه به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه له دژی پارتی ده‌یده‌ن، سیاسه‌تی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه نیه و تكاشیان لێده‌كات به خۆیاندا بچنه‌وه.
میرانی له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “له‌م دۆخه‌دا په‌كه‌كه ناتوانێت قه‌ندیلێكی تر له شه‌نگال درووست بكات، به‌رپرسیارێتی ئێستای هه‌موومان ئه‌وه‌یه، كه شه‌نگال ئازاد بكه‌ینه‌وه، كاتێكیش ئازادمان كرد، ئه‌وكات جێگه‌ی هه‌موومانی تێدا ده‌بێته‌وه، ده‌بێت شتێك هه‌یه بزانرێت، كه قه‌ندیلی ئه‌ولا و قه‌ندیل لێره پشتی به كورد به‌ستراوه‌ته‌وه، قه‌ندیلێك له شه‌نگال ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كه و پارتی و یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كوردستانی رۆژئاوا روون نه‌بێته‌وه، ده‌بێته دورگه‌یه‌كی گه‌مارۆ دراو و دووره ده‌ست له ئێمه و له رۆژئاوایش، بۆیه به رای من ره‌نگه ئه‌مه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه كێشه‌ی زۆره و وه‌ك ماسییه‌ك وایه له ناو ئاودا، كه مامه‌ڵه‌ی پێوه ناكرێت”.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌سته‌ی كه له ناوچه‌كانی شه‌نگال روویاندا و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به پلانی پارتی ده‌زانن، میرانی ده‌ڵێت “من ده‌ڵێم ئه‌و عه‌قڵه‌ی ئه‌مه قبوڵ بكات، حه‌قه بیبه‌ن بۆ شێتخانه، چونكه ئه‌م دۆخه كه به‌سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگالدا سه‌پاوه، چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی پارتی تێدایه، چ به‌رژه‌وه‌ندییكی پارتی تێدایه كه شه‌نگال وه‌ك كوردستان له ده‌ست بدات و دڵی ئێزیدییه‌كان بشكێنێت، له كاتێكدا سه‌دا هه‌شتای ئێزدییه‌كانی شه‌نگال پارتی بن، بۆیه حه‌زه‌كه‌م ئه‌وان بۆمانی شه‌رح بكه‌ن، بزانین به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی پارتی له چیدایه، ره‌نگه ئێمه نه‌یزانین و ئه‌وان بزانن بۆیه داوایان لێده‌كه‌م بۆمان شه‌رح بكه‌ن، من نازانم چ مه‌نتقێك ئه‌مه قبوڵ ده‌كات”، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “خه‌ڵكی شه‌نگال ئه‌وه‌نده زیانمه‌ند بوون به هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه، خۆزگه ئێمه بمانتوانیبا ئافره‌ته‌كانی شه‌نگال بهێنینه‌وه و یا ره‌بی به‌هه‌موومان زه‌قنه‌بوتمان خواردبا، ئیتر قه‌ره‌بووی چی بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ئاوه‌دانی و قه‌ره‌بووی مادی بێت، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له داهاتوودا قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام برینی شه‌نگال یه‌كجار گه‌وره‌یه و ئێمه‌یش هه‌ست به‌و برینه ده‌كه‌ین و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئاسان نیه”.
ده‌قی دیمانه‌كه‌ی نوچەنێت، له‌گه‌ڵ فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
نوچەنێت: ئێستا له نێوان پارتی و په‌كه‌كه گرژییه‌ك هه‌یه، هۆكاری ئه‌م گرژییه چین؟
فازل میرانی: به بڕوای من ئه‌م گرژییه لای هه‌موو په‌كه‌كه نیه، ئه‌م گرژییه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بۆ په‌كه‌كه و بۆ پارتی و بۆ كوردیش نیه، خه‌ڵكانێك هه‌ن له ناو په‌كه‌كه، ئه‌م گرژیانه به خۆڕایی درووست ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ده‌ڵێن پێویست ناكات چه‌ك به پێشمه‌رگه بده‌ن، چونكه ته‌سلیمی داعشی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا تا ئێستا، هه‌ر ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئازار)ی به ده‌ستهێنا و راپه‌ڕینی به‌رپا كرد و حكومه‌تی پێكهێنا و په‌رله‌مانی دامه‌زراند و ئێستایش وا خه‌ریكه شه‌ڕی داعش ده‌كات.
راسته له میحوه‌ره‌كه‌ی ئێمه شكستمان خواردووه و دواتر ئازادمان كردوونه‌ته‌وه، یان به‌رنامه‌مان داناوه ئازادیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه خه‌ڵكانێك هه‌ن له ناو په‌كه‌كه ئیتر غه‌ره‌زێكی شه‌خسیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه، یان به جوڵاندنی خه‌ڵكانی شوێنێكی تره، یان به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیانه‌وه‌یه یان رقیان له ئێمه‌یه، ئێمه نازانین به راستی ته‌فسیرمان بۆی نیه، ته‌نها ته‌فسیرمان ئه‌وه‌یه كه پێیان بڵێین ئێمه هه‌موومان میلله‌تێكین، ئه‌وان حیزبێكن و ئێمه‌یش حیزبێكین و تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیشمان هه‌یه، هه‌ر بۆ زانیاریتان ئه‌مشه‌و له ره‌بیعه براده‌رانی په‌یه‌ده له مه‌ترسیدا بوون، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی به‌چه‌كی قورسه‌وه چوون به هانایانه‌وه و گه‌مارۆكه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن، ئێمه هاوكاری ئه‌وان ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش هاوكاری ئێمه ده‌كه‌ن، له هاتوچۆی رێی شه‌نگال و ئاواره‌كان، ئێمه منه‌ت له‌سه‌ر یه‌كتر ناكه‌ین، چونكه ئه‌مڕۆ حیزبه كوردییه‌كان له هه‌موو رۆژێك زیاتر پێویستیان به یه‌كڕیزی هه‌یه و پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه، هه‌روه‌ها میلله‌تیش له هه‌موو ساتێك زیاتر داوای یه‌كڕیزیمان لێ ده‌كات، ئه‌مه‌یه ته‌عریفی من بۆ ئه‌و بابه‌ته.
نوچه‌نێت: بەڕێزت ده‌ڵێیت ئه‌وه سیاسه‌تی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه نیه، له كاتێكدا ئه‌و لێدوانانه‌ی كه له دژی ئێوه‌ن، له زاری به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه‌وه ده‌ردرێن، ئایا ئه‌مه نایسه‌لمێنێت كه ئه‌وه سیاسیه‌تی فه‌رمی په‌كه‌كه‌یه؟
فازل میرانی: من وای بۆ ناچم كه سیاسه‌تی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بێت، چونكه سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كات، به‌رپرسن له به‌رانبه‌ر كوردستانی توركیا، هه‌روه‌ها پارچه‌كانی تری كوردستانیش یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانن، بۆیه من به شه‌خسی ته‌سه‌ور ناكه‌م ئه‌وه سیاسه‌تی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بێت، هیواداریشم سیاسه‌تی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه نه‌بێت، ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌یش كه تاكه تاكه لێدوان له دژی ئێمه ده‌ده‌ن، تكایه‌كی برایانه‌یان لێده‌كه‌م كه به خۆیاندا بچنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و په‌كه‌كه و حیزبه كوردستانییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و دوور له میزاجی شه‌خسی و رق هه‌ڵگرتن له‌م پارت و ئه‌و پارت بڕیار بده‌ن.
نوچه‌نێت: باس له‌وه ده‌كرێت كه په‌كه‌كه به نیازه قه‌ندیلێكی تر له چیای شه‌نگال و كانتۆنێكی تر له ناوچه‌كه رابگه‌یه‌نێت، سه‌رنجی ئێوه چییه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته؟
فازل میرانی: له‌م دۆخه‌دا په‌كه‌كه ناتوانێت قه‌ندیلێكی تر له شه‌نگال درووست بكات، به‌رپرسیارێتی ئێستای هه‌موومان ئه‌وه‌یه، كه شه‌نگال ئازاد بكه‌ینه‌وه، كاتێكیش ئازادمان كرد، ئه‌وكات جێگه‌ی هه‌موومانی تێدا ده‌بێته‌وه، ده‌بێت شتێك هه‌یه بزانرێت، كه قه‌ندیلی ئه‌ولا و قه‌ندیل لێره پشتی به كورد به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه قه‌ندیلێك له شه‌نگال ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كه و پارتی و یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كوردستانی رۆژئاوا روون نه‌بێته‌وه، ده‌بێته دورگه‌یه‌كی گه‌مارۆ دراو و دووره ده‌ست له ئێمه و له رۆژئاوایش، بۆیه به رای من ره‌نگه ئه‌مه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه كێشه‌ی زۆره و وه‌ك ماسییه‌ك وایه له ناو ئاودا، كه مامه‌ڵه‌ی پێوه ناكرێت.
نوچەنێت: به‌ڵام ئێوه رێ ده‌ده‌ن په‌كه‌كه ئه‌مری واقیع له شه‌نگال بچه‌سپێنێت؟
فازل میرانی: ئێمه پرسیارێك له خۆمان و په‌كه‌كه‌یش ده‌كه‌ین، ئایا هیچ ئه‌مری واقیع له ناوچه‌كه هه‌یه تا بچه‌سپێنرێت، ئێمه هه‌موومان هێزێكی زۆمان هه‌یه و ئه‌و هێزه‌یش ئێستا له چیای شه‌نگالن، ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئێمه هه‌ن له چیای شه‌نگال، شه‌نگال ئێستا به ده‌ستی داعشه‌وه‌یه، شه‌ره‌فه‌دین به ده‌ستی ئێمه‌وه‌یه و ئێستا كاك قاسم شه‌شۆ وه‌ك قاره‌مانێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌وێن، مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌یه‌ده‌یش له‌وێیه، ئیتر نازانم ئه‌مری واقیع چییه، ئه‌گه‌ر باس له ئه‌مری واقیع بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه داعش له شه‌نگالن، بۆیه ده‌بێت بپرسین ئایا ئه‌م ئه‌مری واقیعه قبوڵ بكه‌ین، به بڕوای من نابێت قبوڵی بكه‌ین، ئه‌وانه‌یش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه باس له ئه‌مری واقیع ده‌كه‌ن، راست ناكه‌ن، چونكه ئه‌مری واقیع به ده‌ست هیچ كام له ئێمه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و حیسابه‌یش بكه‌ن هێشتا پارتی باڵاده‌ست تره له شه‌نگال و له چیای شه‌نگال و له ناوچه‌كه‌یش، چونكه له هه‌موو حیزبه‌كانی تر لایه‌نگرانمان زیاترن، به‌ڵام ئه‌مه لای ئێمه مه‌تڵه‌ب نیه.
نوچەنێت: یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به ناوی ره‌زا ئاڵتون ده‌ڵێت، پارتی بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی ناوچه‌ی شه‌نگالی چۆڵ كرد، ئایا ئه‌م گوزارشته تاچه‌ند نزیكه له راستییه‌وه؟
فازیل میرانی: من ده‌ڵێم ئه‌و عه‌قڵه‌ی ئه‌مه قبوڵ بكات، حه‌قه بیبه‌ن بۆ شێتخانه، چونكه ئه‌م دۆخه كه به‌سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگالدا سه‌پاوه، چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی پارتی تێدایه، چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی پارتی تێدایه كه شه‌نگال وه‌ك كوردستان له ده‌ست بدات و دڵی ئێزیدییه‌كان بشكێنێت، له كاتێكدا سه‌دا هه‌شتای ئێزدییه‌كانی شه‌نگال پارتی بن، بۆیه حه‌زه‌كه‌م ئه‌وان بۆمانی شه‌رح بكه‌ن، بزانین به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی پارتی له چیدایه، ره‌نگه ئێمه نه‌یزانین و ئه‌وان بزانن، داوایان لێده‌كه‌م بۆمان شه‌رح بكه‌ن، من نازانم چ مه‌نتقێك ئه‌مه قبوڵ ده‌كات.
نوچه‌نوچەنێت: ئێستا شه‌عبییه‌تی پارتی له ناو كوردانی ئێزیدی چۆنه؟ ئایا نیگه‌رانین لێتان؟
فازل میرانی: خه‌ڵكی شه‌نگال جارێ هه‌موویان بریندارن، ئێمه‌یش هاوبه‌شین له خه‌م و ئازاره‌كانیان، ئه‌م هه‌سته‌ی ئێستای كوردانی ئێزدیی، هه‌ستی دوێنێ نیه و وه هه‌ستی سبه‌ینێش نیه، ئێستا دۆخێكه، دوێنی دۆخێكی تر بوو، من دڵنیام سبه‌ینێش دۆخێكی تر ده‌بێت، ئێمه رێزی هه‌ستی خه‌ڵك ده‌گرین چ دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش.
نوچه‌نێت: ئێوه له به‌رنامه‌تاندا هه‌یه كه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی شه‌نگال بكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئێستا كه هه‌موو كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه لێیان شێواوه؟
فازل میرانی: خه‌ڵكی شه‌نگال ئه‌وه‌نده زیانمه‌ند بوون به هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه، خۆزگه ئێمه بمانتوانیبا ئافره‌ته‌كانی شه‌نگال بهێنینه‌وه، یا ره‌بی به‌هه‌موومان زه‌قنه‌بوتمان خواردبا، ئیتر قه‌ره‌بووی چی بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ئاوه‌دانی و قه‌ره‌بووی مادی بێت، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له داهاتوودا قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام برینی شه‌نگال یه‌كجار گه‌وره‌یه و ئێمه‌یش هه‌ست به‌و برینه ده‌كه‌ین و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئاسان نیه.
وێنەکانی فازل میرانی لەبەرەکانی جەنگ

