پێشمه‌رگه چی‌یان پێویسته؟
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ستراتیژیی په‌یمانگای واشنتن بۆ توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی نزیك
نوچەنێت
په‌یمانگای واشنتن، تایبه‌ت به توێژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ئەم به‌دواداچوونە ووردەی كردووه سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای موسڵ، و پاشان چۆنێتی هاوكاری كردنیان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر داعش دا خستۆتەڕوو.
1- ئه‌دای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان:
كاتێك له سه‌ره‌تای مانگی ئاب، داعش په‌لاماری ئه‌و ناوچانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وای دا، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دا بوون و پێشمه‌رگه‌ش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پاشه‌كشه‌ی كرد. لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه پێشمه‌رگه نه جبه‌خانه‌ی پێویستی هه‌بووه و نه چه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌بووه. زۆرێك له سوپاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاتێك پاشه‌كشه ده‌كه‌ن ئه‌م به‌هانه‌یه ده‌هێننه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانیان، چونكه كامه سوپای دلێره، كه چه‌كی پێ نه‌ما ناچاره پاشه‌كشه بكات.
راسته پێشمه‌رگه چه‌كی پێشكه‌وتووی پێویستی نییه، به‌ڵام ئه‌و پاشه‌كشه‌یه ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌وه نه‌بوو، بەڵکو چه‌ندین هۆكاری هه‌بووە له‌وانه:
*ئه‌لیف: خراپ رێكخستن و ئاماده‌كردنی هێزه‌كان:
پێده‌چێت ئه‌مه سه‌ره‌كیترین هۆكار بێت.
ناوچه‌كانی شه‌نگال و ره‌بیعه، له‌نێو قوڵایی ناوچه‌كانی هه‌ژموونی داعشدان له پارێزگای موسڵ، ناوچه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوانن و وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی ده‌رپه‌ڕیوون له ناوچه‌كان ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ نێو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش. له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رفراوانی و سنووره دورودرێژه‌یاندا، حكومه‌تی هه‌رێم، هێزێكی كه‌می له‌و ناوچانه جێگیر كردبوو، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌رئه‌وی هه‌رێم خاوه‌نی هێزی پێویست نییه، به‌ڵكو هێزه‌كان به نایه‌كسانی دابه‌شكراوون و زۆربه‌یان له ناوچه‌ی كه‌ركووك چڕ كراونه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌وه ناسراوه، دوو حیزبه كوردییه‌كه كێبڕكێی یه‌كدی تێدا ده‌كه‌ن.
*بێ: ناكۆكی و كیبڕكێی نێوان كوردان:
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا هات له نه‌ینه‌وا و دیاله، كاری له هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه كرد. ئه‌وه‌ش بووه هۆی گۆڕینه‌وه‌ی تۆمه‌ت له‌نێوان هه‌وادارانی یه‌كێتی و پارتی دا. ته‌نانه‌ت به‌شێك له هۆكاری شكسته‌كه بۆ نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌و دووانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و شوێنانه‌شدا كه هێزه‌كانی هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی (پاراستنی سنوور) به رواڵه‌ت یه‌كیان گرتۆته‌وه، هه‌ست به نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌وادارانی هه‌ردوولا كراوه.
*جیم: بێگانه‌یی له‌گه‌ڵ هۆزه سوننییه‌كان:
له ناوچه‌كانی دیاله و نه‌ینه‌وا، تۆڕێكی به‌هێز له هۆزی عه‌ره‌بی سوننی هه‌ن. به‌تایبه‌ت له ره‌بیعه، كه نێوه‌ندی هۆزی شه‌ممه‌ره. سوپای كوردی و ئه‌و هۆزه سوننییانه په‌یوه‌ندییه‌كی خراپیان له‌نێواندایه. به‌م پێیه‌ش ئه‌و هۆزانه زانیاری هه‌واڵگری ناده‌نه پێشمه‌رگه. هه‌رچه‌نده به‌هۆی كیبڕكێی درێژخایه‌نی نێوان كورد و عه‌ره‌به‌وه له‌سه‌ر پرسی خاك، ئاسان نییه په‌یوه‌ندییه‌كی باش درووست بكرێت له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هۆزه سوننییانه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و ناوچانه پته‌و بكات، ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا كار له‌سه‌ر درووستكردنی په‌یوه‌ندی بكات، له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌بییه نیشته‌جێكانی ئه‌و ناوچانه.
*چیم:حاڵه‌تی كتوپڕیی هونه‌ری:
هێزه كوردییه‌كانیش ئه‌و ترسه‌یان لێ نیشت، كه تووشی سوپای عێراق هات، كاتێك داعش له‌پڕ هێرشی كردنه سه‌ر.
*دال: نه‌شاره‌زایی:
به‌شێكی به‌رچاو له هێزه كوردییه‌كان، مه‌شقی پێویستیان پێ نه‌كراوه. فه‌رمانده به‌ته‌مه‌نه‌كانیان راسته جه‌نگی پارتیزانییان كردووه له‌دژی سوپای سه‌ددام حسێن، به‌ڵام ئه‌مه نایانكاته كه‌سی شاره‌زای ئه‌وتۆ، كه شه‌ڕی به‌ره‌یی به چه‌كی نوێ ئه‌نجامبدەن له به‌رامبه‌ر میلیشیا و گرووپه یاخییه‌كان. به كورتی ئه‌وه‌ی راوچییه ناتوانێ هه‌ر خێرا رۆڵی پاسه‌وان ببینێت. ئه‌فسه‌ر و پلان داڕێژه‌كانی پێشمه‌رگه شاره‌زاییان نییه، له نه‌خشه‌ی هێرشی نوێی ئه‌وتۆ كه چه‌ندین چه‌كی پێشكه‌وتویان تێدا بێت. جه‌نگاوه‌ره ساده‌كانیش نه‌شاره‌زای شه‌ڕن، نه زمانی عه‌ره‌بیش ده‌زانن، كه گه‌لێ گرنگه بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ دانیشتوانه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی تێیدان.
*زال: كه‌موكورتی لۆجستی:
وه‌كو جۆری چه‌ك، پێشمه‌رگه كه‌موكورتی نییه و بگره بڕێكی زۆری چه‌كی قورسی هه‌یه، هه‌ر له تانكه‌وه تا مووشه‌ك و تۆپی دورهاوێژ. به‌ڵام پێده‌چێ له دوو لایه‌نه‌وه كه‌موكورتی هه‌بن:
یه‌كه‌م : جبه‌خانه‌ی پێویست بۆ بۆمبباران و هێرش بۆ ماوه‌یه‌ك درێژ.
دووه‌م : لایه‌نی سیانه و چاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئامێره‌كان، تا به‌رده‌وام بن له كاركردن.
2-پشتیوانیی كرداری له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه:
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی زۆر پێویستن به پێشمه‌رگه بگه‌ن بریتین له: دژه تانك، ئامێری بێته‌ل، دوربینی شه‌و، جل و خوده‌ی گوله‌نه‌بڕ.
به‌ڵام جگه له‌مانه ده‌بێت به چه‌ندین شێوه‌ی تریش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاریكاری پێشمه‌رگه بكات، له‌وانه:
*ئه‌لیف: هاریكاری هه‌واڵگری و مه‌یدانی:
هاریكاری هه‌واڵگری ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه، سیحری تاكتیكه سوپرایزئاساكانی داعش به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. له‌ڕووی مه‌یدانیشه‌وه ئه‌مریكا ده‌توانێت كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ناوخۆیی كورده‌كان بكات، هاریكارییان بكات له‌شێوازی درووستی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیان.
*با:هێزی ئاسمانی:
هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ئه‌زموونی كاركردنی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له 2003 دا و ده‌توانرێت ئه‌مه زیندوو بكرێته‌وه. جگه له‌مه، ئه‌مریكا ده‌توانێت هاریكاری درووستبكات له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ك و هێزی ئاسمانیی عێراقی له‌لایه‌كی دی.
*جیم: هاریكاری لۆجستی:
له‌و جبه‌خانانه‌ی بلۆكی رۆژهه‌ڵات كه له به‌رده‌ست ئه‌مریكادان، ده‌توانێت به‌شی پێشمه‌رگه بدات كه به‌شێكی زۆری چه‌كه قورسه‌كانیان رووسین.
*دال:رێكخستنی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی – پاراستنی سنوور:
ئه‌مریكا پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌دا بووه كه له‌گۆڕێ بوون، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفێشناڵانه له چوارچێوه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌تدا. ئه‌مریكا ده‌بێت مه‌شقی هاوبه‌شیان پێبكات، تا مه‌ترسی كه‌رتبوونه‌وه‌یان كه‌مبكاته‌وه.
ده‌ره‌نجام:
هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه لێدانێكی توندی به‌ركه‌وت له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت، كه توانای دژه‌هێرشی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر له سوپای عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانیشه‌وه مه‌شقی پێكرابوو.
هه‌تا ئێستاكه‌ش سوپای كوردی هاوپه‌یمانی هه‌ره نموونه‌ییه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌تایبه‌ت به‌م هۆیانه:
*پێشمه‌رگه هانده‌ری به‌هێزتری هه‌ن بۆ جه‌نگان.
*پێشمه‌رگه كه‌ره‌سته‌ی باشی جه‌نگیی هه‌ن.
*شوێنێكی نموونه‌یی هه‌یه به‌وه‌ی له به‌ره‌ی فراوانه‌وه ده‌توانێت په‌لاماری داعش بدات.
ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا، پشتیوانی پێشمه‌رگه بكات و هاریكاریی ئه‌منییان بۆ چڕبكرێته‌وه.
هاریكارییه‌كه ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش‌یش به‌رده‌وام بێت و ته‌نها له‌پێدانی چه‌كدا كورت نه‌كرێته‌وه.