به‌ڵێنه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه به شاندی كوردی داوه
نوچە.نیت.knn
وه‌فدی دانوستانكاری كورد له به‌غداد له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆده‌بێته‌وه‌و داواكارییه‌كانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، حه‌یده‌ر عه‌بادیش به‌لێن ده‌دات، ئه‌زمونی هه‌شت ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر به كورد دووباره نه‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی دیدار‌و كۆبونه‌وه‌كانیدا له به‌غداد، وه‌فدی دانوستانكاری كورد، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، له دوه‌م كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێرراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كۆبۆوه.
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ش فریاد ره‌واندزی، ئه‌ندامی وه‌فدی كورد به KNN رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌نها بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه‌و هیچ كارنامه‌یه‌ك ئاڵوگۆڕنه‌كراوه.
ره‌واندوزی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌زاره‌كی داواكارییه‌كانیان خستۆته‌روو و داواشیانكردوه كه عه‌بادی ده‌ستپێشخه‌ری بكات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری كورد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عه‌بادی له وه‌لاَمی داواكارییه‌كانیاندا ، ته‌ئكیدیكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت له حكومه‌ته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و نایه‌وێت ئه‌زمونی هه‌شت ساڵی رابردوو دوباره بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، به پێی ده‌ستور و به‌زوترین كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات.