ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژنامه‌نوسه ئه‌مریكیه‌كه‌ی سه‌ربڕی به‌ریتانیه
نوچە.نیت.knn
له‌رێگه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی و تۆڕه‌كانی ئینه‌ترنێته‌وه و به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی هێزی دژه تیرۆری به‌ریتانی ئاشكرابوه ئه‌و كه‌سه‌ی ررۆژنامه‌نوسه ئه‌مركیه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه ده‌ركه‌وتوه به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانیه و خه‌ڵكی شاری له‌نده‌نه یاخود باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئینگله‌ندا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی BBC ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه سێ ساڵ پێش ئێستا چوه‌ته وڵاتی سوریا و بوه‌ته جیهادی.
ئه‌و كه‌ناڵه بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌موچاوی داپۆشیوه بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تۆماره ده‌نگیه‌كانه‌وه ئاشكرابوه كه خه‌ڵكی وڵاتی به‌ریتانیایه و خه‌ڵكی شاری له‌نده‌ن یاخود باشوری رۆژهه‌لاتی ئینگلانده.
هه‌روه‌ها دایك و باوكی فۆلی رایده‌گه‌یه‌نن، شه‌وی چوار شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن فڕێنه‌رانی كوڕه‌كه‌یانه‌وه به‌ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه و زانیویانه كوڕه‌كه‌یان ده‌كوژن، هه‌رچه‌نده پاڕاونه‌ته‌وه و داوایان كردوه، به‌ڵام بێ‌سود بوو.
جۆن فۆری باوكی رۆژنامه‌نوسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كوڕه‌كه‌یان چوه‌ته سوریا تاكو ژیانی نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی سوریا بخاته‌ڕوو، به‌لام له‌لایه‌ن تیرۆرستانه سه‌ریان بڕی و ئێستا له‌ده‌ستی خوادایه و دڵنیاین ئه‌و له‌به‌هه‌شته.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی گلۆباڵ پاست، فیل باڵبۆنی، كه به‌رپرسی جه‌یمس بوه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، پێشتر زانیویانه كه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌كوژن و تیرۆرستان هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌ئه‌مریكاش كردوه.
جه‌یمس فۆلی ته‌مه‌ن 40 رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی، له‌ساڵی 2011 له‌سوریا كاری رۆژنامه‌نوسی كردوه، به‌ڵام له‌ساڵی 2012 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌سوریا ده‌ستگیركراوه و 19_8-201_ له‌لایه‌ن هه‌مان گروپه‌وه سه‌ریان بڕی.