سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیتالیا: له‌ئه‌وروپا كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ پێشمه‌رگه‌‌و گه‌لی‌ كوردستان

0

2182014749602_SARسه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیتالیا: له‌ئه‌وروپا كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ پێشمه‌رگه‌‌و گه‌لی‌ كوردستان

نوچە.نیت.knn

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیتالیا پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش ده‌ده‌ربڕێت‌و ده‌ڵێت “كە كۆدەنگی و ئیرادەیەكی بەهێز لەنێو وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا هەیە كە لەڕووی سەربازی و مرۆیی هاریكاری هێزەكانی پێشمەرگە و حكوومەت و گەلی كوردستان بن”.

دوێنێ‌ چوارشەممە 20ـی 8ـی 2014 ماتێیۆ ڕێنزی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبۆیەوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەت‌و ڕێزان حەمە ساڵج نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆریستان و بارودۆخی مرۆیی ئاوارەكان خرایە بەرباس و گفتوگۆ و سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا ئەوەی بە به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ ڕاگەیاند كە پارلەمانی ئیتالیا بڕیاری داوە كە ئیتالیا پشتگیریی مرۆیی و سەربازیی هەرێمی كوردستان بكات لەدژی شەڕی تیرۆریستانی داعش.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا ڕاشگەیاند كە “ئێوە لەم شەڕەدا تەنیا نین و شەڕی ئێوە شەڕی ئێمەیشە و سەركەوتنی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستان سەركەوتنی ئێمەیە”.

سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا زۆر ڕاشكاوانە هێمای بەوەدا كە بڕیاریان داوە چەك و هاوكاریی مرۆیی بدەنە كوردستان و هانی كۆمپانیاكانی ئیتالیا دەدات لە كوردستان سەرمایەگوزاری بكەن و ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیشیان لە نوێنەرایەتی بۆ كردنەوەی كونسڵخانە لە هەولێر بەرز بكەنەوە. سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا هیوایشی خواست سەرۆك بارزانی لە ئاییندەیەكی نزیك سەردانی ئیتالیا بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com