لە كوردستان (5105) مزگەوت و (2800) مامۆستای ئاینی هەن

0

777لە كوردستان (5105) مزگەوت و (2800) مامۆستای ئاینی هەن

 

نوچە: هەولێر

لە هەرێمی كوردستان (5105) مزگەوت و (2800) مامۆستایی ئاینی هەن، كە لەو رێژەیە (1585) مامۆستایان ناونیشانی پێش نوێژ و وتارخوێنیان هەیە.
مەریوانە نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئاماری مزگەوت و مامۆستایانی ئاینی بڵاو كردەوە، رایشگەیاند ئەو مامۆستایانە بەكاری خۆیان هەستاون، نەقشبەندی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەو ئامارەی راگەیاندووە.
هەروەها نووسیویەتی “ماوەیەكە گلەییەكی زۆر لەسەر وەزارەتی ئەوقاف هەیە كە بەشێك لەمامۆستایانی ئاینی وەك پێویست لەگەڵ ئەم بارودۆخەی هەرێمی كوردستان مامەڵەیان نەكردوە”بۆیە بەپێویستی دەزانم ئەوە رون بكەمەوە كەئێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 5105 مزگەوت هەیە و زیاتر لە 2800مزگەوتیان وتاری هەینی تێدا پێشكەش دەكرێت، بەڵام تەنها(1585)مامۆستای ئاینی لەكوردستاندا ناونیشانی وەزیفی(پێشنوێژ و وتارخوێنە)كەئەم بەرێزانە زۆربەی هەرەزۆریان بەئەركی خۆیان هەڵساون لەكاتێكدا ناوەندێكی ئەكادیمی ئاینی گەورە لەهەرێمی كوردستان نیە بۆ ئامادەكردن و پێگەیاندنی وتارخوێنی مزگەوتەكان”.
نەقشبەندی نووسیویەتی كە ناچاربوون بۆ هەندێك مزگەوت پێشنوێز یان خزمەتكار تەكلیف بكەن، كە وتاری هەینی بدات”، لە پۆستەكەیدا نووسیویەتی “بۆیە ناچاربوین ئەو مزگەوتانەی تر وتاری هەینی تێدا پێشكەش دەكرێت (پێشنوێژ )یان(خزمەتگوزار)تەكلیف بكەین وتاری هەینی بدات، وە لەبەرئەوەی ماوەی دوو ساڵی دامەزراندن بۆ وەزارەتی ئەوقاف نەبوە یان ئێجگار سنوردارە، تائێستا نەمانتوانیوە دەرچوارنی كۆلیژی شەریعە و پەیمانگە ئیسلامیەكانی خۆمان دابمەزرێنین تا ئەم كێشەیە چارەسەر بكات بۆیە داوا لەخەڵكی كوردستان دەكەین رەچاوی ئەم بارودۆخە و ئەم داتا و زانیاریانە بكەن بۆ ئەوەی زوڵم لەمامۆستایانی ئاینی كوردستان نەكرێت و تەڕ و وشك پێكەوە نەسوتێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com