فازل بەرواری لە هاوكاری مالیكییەوە بۆ هەماهەنگی بارزانی

0

333

فازل بەرواری لە هاوكاری مالیكییەوە بۆ هەماهەنگی بارزانی

 

نوچە: هەولێر
هەرچەندە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دەركردنی فازل بەرواری دا لە ریزەكانی خۆی و بە ئەفسەرێكی سوپای مالیكی ناوی هێنا، بەڵام لە گرتنەوەی بەنداوی موسڵدا بەرواری هەماهەنگی لەگەڵ مەنسور بارزانی كردووە، كە كوڕی مەسعود بارزانییە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، بەرواری هەماهەنگی تەواوی كۆنترۆڵ كردنی بەنداوی موسڵی كردووە، كە رەنگە بەو هەماهەنگییەش پارتی دیموكراتی كوردستان بە بڕیارەكەی خۆیدا بچێتەوە.
پێشتر لە بەیاننیامەیەكدا پارتی رایگەیاند “فازڵ بەرواری بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییەو تەنیا ئەفسەرێكی سوپاكەی مالیكییە”.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، چەند رۆژێك بەر لەئێستا، فازل بەرواری فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی دژە تیرۆری عێراقی و مەنسور بارزانی كۆبوونەتەوە و پلانی گرتنەوەی بەنداوەكەیان داناوە، دواتر لە گرتنەوەی بەنداوەكەیشدا، بەرواری و فیرقەكەی هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ مەنسور بارزانی و هێزەكانی كردووە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com