ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم ده‌دات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
دوای وه‌ڵامه تونده‌كه‌ی پارتی و یه‌كێـتی و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم ده‌ده‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌نوچه‌نێتی رایگه‌یاند، له دۆخی ئێستادا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كارده‌كه‌ن، بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و زمانه تونده‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێـت كه‌وتوون، لایه‌نه ئۆپۆسیۆنه‌كانی كوردستان، كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، له دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه بێئومێدییه‌كی زۆری پێوه‌دیار بوو، ئێستا ئۆپۆزسیۆن كار بۆ ئه‌وه ده‌كات بارودۆخه‌كه هێور بكاته‌وه و به‌ره‌و گرژی زیاتر نه‌چێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی “وه‌ك لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان وه‌ڵامی پارتی و یه‌كێتیدا ده‌ده‌ینه‌وه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌و زمانه تونده‌ی ئه‌وان وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه، چونكه ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بده‌ین”، ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره رایگه‌یاند، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نیگه‌رانن له‌و وه‌ڵامه‌ی پارتی و یه‌كێتی، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی “ئه‌و زمانه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌موو لایه‌ك بێ‌ئومێد ده‌كات، له‌وه‌ی كه بڕوایان به گۆڕانكار و هه‌ڵكردن هه‌بێت له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه دیموكراسییه‌كان، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه بارودۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و گرژی زیاتر نه‌چێت”.