ئێران مافی په‌نابه‌ری ده‌به‌خشێته خێزانه‌كه‌ی مالیكی
نوچە.نیت.رادیو نەوا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگار رایگه‌یاند، ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشوازیی له خێزانه‌كه‌ی مالیكی ده‌ربڕیوه له وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه پێشوازیی له ئه‌حمه‌دی كوڕی بكات.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ئێران ڤێزای به خشیوه به خێزانه‌كه‌ی مالیكی كه له ئه‌سرا و منداڵه‌كانی حه‌ورا و منداڵه‌كانی و ئه‌نوار و منداڵه‌كانی پێكدێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ئێران ڤێزای چونه‌ژووره‌وه‌ی نه‌به‌خشیوه به ئه‌حمه‌د كوڕه تاقانه‌ی مالیكی، چونكه ناوبراو داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پێدانی ڤێزا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به خێزانه‌كه‌ی مالیكی، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه له ترسی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی كه مالیكی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، په‌نا بۆ ئێران ده‌به‌ن و له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، روو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.