ئەزهەری شەریف: داعش تەتارە نوێەكانن و رێكخراوێكی تیرۆریستین

0

0_9248130ئەزهەری شەریف: داعش تەتارە نوێەكانن و رێكخراوێكی تیرۆریستین

 

نوچە: هەولێر

وكیلی ئەزهەری شەریف لە وەڵامی داواكارییەكی یەكێتی زانایانی كورددا رایگەیاند، داعش تەتاری نوێن و رێكخراوێكی تیرۆریستین و ئیسلام ئەو كارانە ناناسێت كە ئەوان دەیكەن.
لە داواكارییەكدا كە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كە لەسەر كارە توندوتیژییەكانیان و هێرشیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ئاراستەی كەسایەتی و ناوەندە ئیسلامییە جیهانیەكانیان كردبوو و داوایان كردبوو كە هەڵوێستی خۆیان لەو بارەوە دەربڕن، لە وەڵامی داواكارییەكەدا، دكتۆر عه‌باس شومان وه‌كیلی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف هێڕشێكی تووند دەكاتە‌ سه‌ر داعش‌ و ده‌ڵێت “داعش ته‌تاره‌ نوێه‌یكانن‌و، ئیسلام ئه‌وه‌ ناناسێت كه‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن‌و رێگه‌شی پێنادات‌و ته‌واو ته‌واو له‌ ئیسلام دووره‌، ئه‌مه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌‌و ئه‌رك‌و واجبه‌ به‌ره‌نگاریان بكرێت”.
لە لایەكی تریشەوە موفتی میصر دكتۆر ئیبراهیم نەجم رایگەیاند “رێكخراوی تیرۆریستی “داعش” بە بیركردنەوە گومڕایەكانیان‌و لە ژێر ناوی دین‌و درووست كردنی دەوڵەتی ئیسلامی فێڵی لە زۆر لە گەنجان كردووە كە چی لە راستیدا ئەمە هەمووی بۆ ناشیرین كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و تێكدانی وڵاتانی موسڵمان‌و رشتنی خوێنی مرۆڤەكانە”.

روونیشی كردەوە كە “پەیوەندی بەستن‌و خۆشویستنی ئەم جۆرە رێكخراوە تیرۆریستیانە، كە تێكۆشانیان بۆ تێكدانی وڵاتان‌و ناشیرین كردنی ئایینی ئیسلامە لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە حەرامەو دروست نیە‌و، پێویستە بەربەستێك بۆ ئەو بیركردنەوە روخێنەرو صەدامیانەش دابنێین”، وتیشی “ئەوەی كە رێكخراوی “داعش” لە عێڕاق‌و سوریا دەیكات لە ترس‌و تۆقاندن‌و تێكدانی ئەو دوو وڵاتەو وڵاتانی تر دەچێتە بەرژەوەندی دوژمنانی ئیسلام‌و، هۆكارێكیش بۆ دەستوەردانی وڵاتانی بێگانە لە وڵاتە عەرەبی‌و ئیسلامیەكان”.
دكتۆر ئیبراهیم وتیشی “ئەوەی بەرامبەر مەسیحیەكانی عێڕاق دەكرێت لە زۆرلێكردنیان بۆ بوونە ئیسلام یا وەدەرنانیان لە شارەكانی خۆیان هیچ پەیوەندی بە ئایینی ئیسلامەوە نیە، چونكە شەریعەتی ئیسلام ئازادی بیروڕای بۆ مرۆڤەكان فەراهەم كردووەو حەڕامی كردووە بە زۆركردن خەڵك بكرێ بە موسڵمان‌و خوای گەورەش بۆمان روون دەكاتەوە كە زۆركردن لە دیندا نیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com