دیـــاری دارتـــاش : ڕامـــەمێنە
ڕوانــیــنـی چـــاوانـــی دووری تـــۆ …
بردی تەمــەن یادگـارێکــانی من و تۆ …
وا بــەفـر دێ بـۆداپــۆشـی کشـــوەری گـیان …
هــەمــوو ســاتـێ بـەیـــادی دیمــەنی جــاران …
هـــەنـاسـەیـــەکـی سـارد ئێـوارەیـەکـی تــر دەبــا چــاوان …
فرمێســی ناچــاری و دووری لە ڕۆحــی تۆ بزە و گـریان …
دایماڵی سـەوزی خـەون و ئـاواتـم وازەرد بـووم بومـە خـەزان …
ئەها چی کرد قەدەر ، تۆ بۆ کشان منیش ڕۆچوی خەم و گریان …
بەویسـاڵی دیــدارێکــت هەمــوو کاتـێ چـاوەڕوانـم …
ماڵ چۆڵە ئینتیزارە دڵ ببیتەوە میوانی ساتێکی گیان …
وەک ســەرەتا لێــوانــی مــاچ و مــەی نــۆشــین …
لێوت مەی لێوم کاسە هەردووک تیایا یەک بنۆشین .