جۆن مەکین : پێویستە هەولێر پر چەک بکرێت
نوچە.نیت.nrt
سيناتۆرى ئه‌مريكايى جۆن مه‌كين رايگه‌ياند، وێراى كارايى گورزى ئاسمانى له دژى داعش، پێويسته هێزى كورديى و سوپاى ئازادى سوريا پر چه‌ك بكرێن.وتيشى: “كاتێك ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له زيندان ئازاد كرا پێمانى وت له نيۆيۆرك ده‌تانبينمه‌وه”. دوێنێ سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى سه‌ربازى ئاسمانى له دژى داعش راگه‌ياند. له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى CNN، جۆن مه‌كين ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئۆباما له باره‌ى عێراق و سورياوه گرت. سه‌باره‌ت به هێرشى ئاسمانى ئه‌مريكا، ئه‌و وتى: “بيستمان سێ غاره كراوه‌ته سه‌ر داعش، يه‌كێكيان تۆپهاوێژێكى هاونى داعشى تێكشكاندووه، به‌ڵام نازانين ئه‌نجامى دوو غاره‌كه‌ى ديكه چى بووه، ئه‌مه له كاتێكدايه داعش به‌رده‌وامه له ده‌ربه‌ده‌ركردنى خه‌ڵك و هه‌ڕه‌شه‌كردن له پايته‌ختى كوردستان، هه‌ولێر”. مه‌كين وتيشى: “هه‌موو ئه‌وه له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا روويدا په‌يوه‌ندار بوو به ئاسايشى ئه‌مريكاوه، به‌ڵام ئۆباما ده‌يوت ئه‌وه مه‌سه‌له‌يه‌كى عێراقييه”. هه‌روه‌ها وتى: “كێشه ماوه‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان نييه، هێنده‌ى كێشه‌كه په‌يوه‌ندى به له‌ده‌ستدانى ستراتيژيه‌تى ئه‌مريكاوه هه‌يه”. جۆن مه‌كين له باره‌ى سياسه‌تى ئۆباماوه زياتر ره‌خنه‌ى گرت و وتى: “سه‌رۆك ده‌ڵێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌يه‌كى مرۆييه، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه كار ده‌كات، مه‌به‌ستى زياتر پاراستنى ئه‌مريكاييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدايه، به‌ڵام ئه‌وه ستراتيژييه‌ت نييه و ته‌نيا له رووكارێكى ساده‌دا له جه‌وهه‌رى كێشه‌كه نزيك بووه‌ته‌وه”. جۆن مه‌كين سيناتۆرى كۆمارييه‌كان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له ئێستادا 100 ئه‌مريكايى له ريزى داعش ده‌جه‌نگێن، ئێمه ده‌مانه‌وێت چاومان له‌سه‌ريان بێت، زانيارى ئه‌وه‌شمان هه‌يه ئه‌مريكاييه‌ك له ريزى داعشدا كرده‌وه‌ى خۆكوژى له سوريا ئه‌نجامداوه”. جۆن مه‌كين داواشيكرد، واشنتن كورد پڕچه‌ك بكات و وتى: “ده‌مه‌وێت هاوكارى سه‌ربازى و چه‌كو چۆڵ به په‌له ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت گورز له داعش بوه‌شێندرێت، له هه‌ردوو ديوى عێراق و سوريا به تايبه‌تى ئێستا كه داعش سنووره‌كه‌ى لابردووه”. هه‌روه‌ها هيواى ئه‌وه‌شى خواستووه مالكى لابچێت و وتويه‌تى: “چاوه‌ڕوانى رۆيشتنى مالكى و به‌هێز كردنى سوپاى ئازاد ده‌كه‌م، كه به هۆى دواكه‌وتنى هاوكارى ئێمه‌وه لاواز بووه”. ئه‌و سيناتۆره‌ى ئه‌مريكا سياسه‌تى باراك ئۆباماى به كورتبينانه وه‌سفكرد و وتى: “كاتێك سه‌رۆك ئۆباما شانازى به كشانه‌وه‌ى دوا سه‌ربازى ئه‌مريكا له عێراق ده‌كرد، به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى ده‌دا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات بێت و نه‌مێنێت و ده‌يوت رۆيشتنى به‌شار ته‌نيا په‌يوه‌سته به كاته‌وه، ئێمه عێراقمان به‌جێهێشت بۆشاييه‌كى گه‌وره‌ى هێزمان درووستكرد، كه ئێستا باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ين”. له درێژه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌يدا، مه‌كين زياتر وتى: “كاتێك ئێمه چاوه‌ڕوانى رۆيشتنى مالكى بووين، داعش ده‌ستيگرت به‌سه‌ر گه‌وره‌ترين به‌نداو له عێراقدا، به‌جۆرێك له توانايدايه كاره‌با ببڕێت و هه‌موو ناوچه‌كه بخاته ژێر ئاوه‌وه، ئێستاش ئۆباما ده‌ڵێت ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه‌ى به خاترى پاراستنى ئه‌مريكاييه‌كانه ئه‌مه ماناى وايه، ستراتيژيه‌تێكى بۆ عێراق نييه”. ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، ئێستا داعش هه‌ڕه‌شه له ئه‌مريكا ده‌كات و به سه‌دان ئه‌وروپايى له ريزه‌كانيدا هه‌ن و وتيشى: “كاتێك به‌غدادى زيندانى به‌جێهێشت پێى وتين له نيۆيۆرك ده‌تانبينمه‌وه، ئه‌وانه ده‌يانه‌وێت هێرشمان بكه‌نه سه‌ر و ئه‌مريكا كاول بكه‌ن و ئه‌مه ته‌نيا قسه‌ى من نييه و قسه‌ى زۆرێك له به‌رپرسانه”.