هەنارە قادر : خۆت ون كرد لێم
خۆت ون كرد لێم…
خۆ بارانی به‌هاران نی ..
هه‌موو ساتێ
چاوه‌رێ بم
كه‌چی له‌پڕ دابباری…
پاشان هه‌ر زوو
خۆت ون ده‌كه‌ی
له‌بێ تۆیی
ئۆقره ناگرێ
دڵه‌ی شێتم
تۆ نازانی
بۆ دیدارت
هێنده‌ی دنیا به په‌رۆشم..
هه‌رده‌م ژانی
شیعرێكی نوێ
ده‌مباته‌وه
ئه‌و ساتانه‌ی
یه‌كه‌م ماچ و لێك ئالان و
باوه‌شی خۆت بۆم كرده‌وه
سۆزت ئارامی پێ به‌خشیم
به‌ژیان ئاشتی كردمه‌وه
تۆ نازانی
خۆشه‌ویستیت
كوێری كردووم
هه‌موو كاتێك ته‌نها و ته‌نها
تۆ ئه‌بینم
ده‌نگت بۆته
سیمفۆنیای روحی ئه‌وین
و ته‌نها به تۆوه ده‌بیستم
نیگات سۆمایه بۆ چاوم
زۆر سه‌یره لام
كه نازانن
به چاوی تۆ من ئه‌بینم