پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات چەندین گوندی ژێردەستی داعش رزگار دەكەن

0

uuuu

پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات چەندین گوندی ژێردەستی داعش رزگار دەكەن 

 

نوچە: هەولێر

رۆستەم جەهانگیری وتەبێژی ستادی عەملیاتی تایبەت بە هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین گوندیان لە داعش رزگار كردووە و چەند چەكدارێكیشان بە دیلگرتوون.

جەهانگیری رایگەیاند “چەند رۆژی رابردوودا کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە بەرەکانی شەڕدا ئامادە بوو، چەندین گوندمان رزگار کردووە، کۆمەڵێک دەسکەوتی شەڕمان وەکوو چەکوچۆڵ و ئۆتۆمبێل هەبووە، ٣ کەس لە هێزەکانی داعشمان بە دیل گرتووە که هەموویان رادەستی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کراون”.
دەربارەی دەستكەوتی هێزەكانیان وتی “ئێمە بە مەبەستی دەسکەوتی مادییەوە نەچووینەتە بەرەی شەڕەوە، هەموو ئەو دەسکەوتانەمان هەتا ئێستا رادەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە”، وتیشی “پاراستنی خاک و نیشتمان ئامانجی سەرەکیی بەشداریی ئێمە لەو شەڕە دایە، بڕیاری حیزب لەسەر ئامادەبوون شەڕ دژی داعش و تیرۆریستان لەسەر جێی خۆیەتی و هەنووکە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ئامادەباشی دایە”.

رۆستەم جەهانگیری ئەوەشی وت کە “داعش هەموو هێزو لاییەک و دێموکراتەکان بە دوژمنی خۆی لە قەڵەم دەدا،  و دژایەتی کردنیان بە رەوا دەزانێ. ئێمە نەک هەر داعش بەڵکوو هەر هێزێکی دیکە هێرشمان بکاتە سەر، بەرگری لە خۆمان دەکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com