کوردانی رۆژهەڵات لەدەرەوەی وڵات بۆ بارزانی: ئامادەین بگەڕێینەوە کوردستان بۆ هەر ئەرکێک پێمان بسپێرن

0

barzani (2)
بۆ بەرێز مەسعود بارزانی

بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان

وێڕای دروود و ڕێزی بێ پایان!

ئێمە کۆمەڵێک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دانیشتووی دەرەوەی وڵات، هەستی قووڵی خۆشەویستیمان بۆ منداڵە ئاوارەکانی شنگال و هاوکات نیگەرانی و بە پەرۆشبوونمان بۆ ئەو هەموو نەهامەتیانەی لە لایەن نەیارانەوە بەسەر گەلەکەمان هاتووە، دەردەبڕین و خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەی خەڵکی ناو وڵات دەزانین و ئاواتەخوازی چارەسەربوونی هەرچی زووتری گرفتەکانین.

ئێمە بە دڵ و گیان ڕاده‌گه‌یه‌نین کە ئامادەین هه‌رکات به‌ پێویست بزاندرێ، بگەڕیننەوە و به‌ هه‌ر شێوەیه‌ک کە پێمان بسپێرن هاوهەنگاو و یارمه‌تیدەری هاووڵاتیانیمان بین.

ئێمە پێمانوایە کە ئەرکی هەموو تاک و لایەنێکە کە لە کات و ساتی ئێستا دا ورە بدەنە پێشمەرگە و هەموومان پارێزەری خاکی کوردستان بین.

بەهیوای سەرکەوتن و ڕزگاری یەکجاری گەلەکەمان

 8 ی ئاگۆستی 2014

دوکتور ئالان فتوحی

دوکتور سۆزان فەتحی

شەهلا دەباغی

کەماڵ گەرویسی

سۆران عەلی‌پور

عەلی بەرهوون

جەمیلە ئەنوەری

ئاسۆ ساڵح

کەماڵ هەورامی

مەریوان کوردستانی

وەحید حەبیب پەنا

قومری مەعرووفی

کەماڵ سێتیهێش

دڵشاد هەورامی

جەماڵ نەجاڕی

ڕزگار حەبیبزادە

جەماڵ موسوڵچی

دوکتور پەروین شەڵماشی

مەنسور سدقی

هیوا زەکەریایی

عومەر محەمەدپور

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com