د.بەرهەم: جاران تەنها بووین، ئێستا ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵمانن
نوچە: هەولێر
لە دواین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەتەنگەوە هاتنی هێزەكانی ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەشەڕی دژە داعشی بە گرنگ وەسف كرد، دەشڵێت “جاران تەنها بووین، ئێستا ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵمانن”.
دكتۆر بەرهەم بە ماڵپەڕی (snn)ی سەر بە حیزبەكەی راگەیاندووە “پێشمەرگەکانی کوردستان بە گیانی سەردەمی شاخ دژی داعش شەڕ دەکەن” پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە کوردستان بە گرنگ دەزانێت و ئاماژە بەوە دەکات” رۆژگارێک کورد بە تەنیا بوو، بەڵام ئێستا ئێمە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیمان لەگەڵە”.
د. بەر ھەم وتویەتی “لەسەرەتادا لە ریزەکانی پێشمەرگە کێشە ھەبووە، ئەمەش ھۆکارێک بووە بۆ پاشەکشەی پێشمەرگە، بەڵام ئێستا ھەموو ھێزی پێشمەرگە لە یەک سەنگەردا دژی داعش شەڕ دەکەن، حکومەتی عێراقی ھاوکاری ھێزی پێشمەرگەیە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی پێشمەرگەیە”، وتوویشیەتی”سەردەمانێک میلەتی کورد لە خەباتی ڕزگاری خوازیدا، بە تەنیابوو، بەڵام ئێستا ئەمریکاو ئەوروپاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی کوردستانن لە جەنگی دژی داعش، کە ئەمەش بۆ کورد زۆر گرنگە، داعش بە تەنھا مەترسی نییە بۆ سەر کورد، بەڵکو مەترسیشە بۆ سەر عێراق و رۆژھەڵاتی ناوڕاست”.
د.بەرهەم ستایشی بەدەنگەوە ھاتنی ھێزی پێشمەرگەی بەشەکانی تری کوردستانی کردووە و وتوویەتی “ئەمە بۆ یەکبوونی نەتەوەکەمان زۆر گرنگە، ئێمە بە یەک ڕیزی و یەک دەنگی بەرگری لە کوردستان دەکەین و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی پشتیوانمان”.