فازڵ میرانی: 700 پێشمەرگەی پارتی ئاوارەكانی چیای شەنگال دەپارێزن

0

nnفازڵ میرانی: 700 پێشمەرگەی پارتی ئاوارەكانی چیای شەنگال دەپارێزن

نوچە: هەولێر

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، 700 پێشمەرگەی پارتی، ئاوارەكانی چیای شەنگال دەپارێزن.
میرانی وتی “فەرماندەی ئەو پێشمەرگانەی كە لە چیای شەنگال پارێزگاری ئاوارەكان دەكەن، ناوی قاسم شەشۆیە و هەموو كەس دەیناسن”.
میرانی وتیشی “ئێمە لە شەنگال كوردایەتی دەكەین نەك حیزبایەتی، سوپاسی هەر كەسێك دەكەین، كە هاوكارمان بوون”.
سەبارەت بە هێزەكانی یەپەگەیش وتی “ئەوانیش كوردن و سوپاسیان دەكەین، بەڵام كاتێك ئاوارەكان گەڕانەوە، پرسیاریان لێبكەن ئەوكات دەزانن كێ‌ پارێزگاری لێكردوون”، وتیشی “تا هەموو ئاوارەكان رزگار نەكەین، مورتاح نابین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com