نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى نووسینگه‌ى هاوپه‌یمان له هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه كۆبوونه‌ته‌وه و دووپاتیان له‌سه‌ر زیادكردنى هاوكارى پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌ینراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م شۆرش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى نووسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى هاوپه‌یمانان له به‌غدا و به‌رپرسى نووسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى له هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كۆبوونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانى هاوپه‌یمانان دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزى پێشمه‌رگه زیاتر ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ى مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فروانتر ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى هاوپه‌یمانان له هه‌رێمى كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه بازنه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كان پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یه بۆ تێكشكاندنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت كار بكرێت له‌پێناو چاره‌سه‌ی كێشه‌كان و پێكه‌وه كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.