چەكدارەكانی داعش بەرەو گەیارە هەڵهاتوون

0


aaaچەكدارەكانی داعش بەرەو گەیارە هەڵهاتوون 

نوچە: تایبەت

دوای ئەوەی لە ناوچەكانی مەخموور بە فرۆكە بۆردومانی چەكدارەكانی داعش كرا، ئێستا ئەو چەكدارانە هەڵهاتوون و لە گەیارەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، چەكدرانی داعش لە ناوچەكانی مەخمور بەهۆی بۆردومانی فرۆكە سەربازییەكانەوە، زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە، ئەوەیش وایلێكردوون بەرەو قۆلایی ناوچە عەرەبنشینەكان هەڵبێن.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان چەكدارانی داعش ئەو ناوچەیان جێهێشتووە و بەرەو ناوچەكانی گەیارە هەڵهاتوون.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ناو هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، هێشتا هێزی پێشمەرگە لە لە ناوچەكانی مەخموور و گوێڕەوە نەجوڵێنراون، بەڵام لە چەند كاتژمرێكی داهاتوودا، هەواڵی زۆر خۆش بڵاو دەكرێنەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی “پێویستە خەڵكی كوردستان، خۆیان بۆ ئاهەنگی سەركەوتنی گەورە ئامادە بكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com