وەزارەتی ناوخۆ دڵنییایی دەداتە هاوڵاتیان

0

66666وەزارەتی ناوخۆ دڵنییایی دەداتە هاوڵاتیان

 

نوچە: هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت “پێویستە هەموو لایەكمان متمانەمان بە خۆمان و هێزی پێشمەرگە و دەزگاكانی ئاساییش هەبێت و كەس گوێ بە پڕۆپاگەندە و شەری دەروونیی دوژمن نەدات و بە دڵنیاییەوە سەركەوتنمان زۆر نزیكە”.
دەقی راگەیەندراوەكە:

هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

ئێستا كە كوردستان كەوتووەتە ژێر هێرشی تیرۆریستان و ئازایانە بەرگری لەخۆی دەكات، پشت بە خوای مەزن و هیمەت و خۆڕاگریی ئێوەی خۆشەویست و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكان دوژمنان و ناحەزان تێكدەشكێن و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان دەبێت.

لەم بارودۆخەدا داوا لە گشت هاووڵاتییە بەڕێزەكان دەكەین ورەیان بەرز بێت و خۆڕاگر بن. دوژمن لە زۆربەی میحوەرەكانی جەنگدا گورزی كوشندەی بەر كەوتووە و لە پەلەقاژە دایە. هاونیشتیمانیانی بەڕێز لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە دوژمن لاوازە و ورەی داتەپیوە و ئەو هێزە و ژمارەیەی نییە بتوانێ هەڕەشە بۆ سەر شارەكان دروست بكات.

پێویستە هەموو لایەكمان متمانەمان بە خۆمان و هێزی پێشمەرگە و دەزگاكانی ئاساییش هەبێت و كەس گوێ بە پڕۆپاگەندە و شەری دەروونیی دوژمن نەدات و بە دڵنیاییەوە سەركەوتنمان زۆر نزیكە.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

6ـی 8ـی 2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com