بەرپرسێكی پاك بۆ نوچە: پێشمەرگەكانمان چالاكانە بەشدارن لە تێكشكاندنی داعش

0

11 (2)بەرپرسێكی پاك بۆ نوچە: پێشمەرگەكانمان چالاكانە بەشدارن لە تێكشكاندنی داعش

نوچە: هەولێر

رەزگار عەباسزادە ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی ئازادی كوردستان (پاك) بە (نوچە)ی رایگەیاند، پێشەرگەكانیان چالاكانە بەشدارییان لە تێكشكاندنی هێزەكانی داعش كردووە.

ئەو ئەندامەی مەجلیسی گشتی پاك وتیشی “پێشمەرگەكان لە قۆڵی موسڵەوە لە سەنگەرەكانی پێشەوەن و ئەمڕۆ داعش لە دوو قۆڵەوە لە عەلی رەش و گوكجەلییەوە هێرشیان كردووە و پێشمەرگەكانی ئێمەیش چالاكانە بەشدارییان لە تێكشكاندنی داعشدا كردووە و سێ‌ تەرمی داعش لەبەردەستیانە”.
ئەو ئەندامەی مەجلیسی گشتی پاك، ئاماژەی بەوەدا كە عەلی قازی سەرۆكی پارەتەكەیان، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە لایەنە كوردییەكانی رۆژهەڵڵات كردووە، كە پێشمەرگەی هەموو لایەنە رۆژهەڵڵاتییەكان لە فەرماندەییەكی هاوبەشدا یەكبخرێن و بەرگری لە باشوور بكەن، بەڵام وەك ئەو وتی “تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com