پارتێكی رۆژهەڵڵاتی كوردستان، 200 پێشمەرگە رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكات
نوچە: هەولێر
پارتی ئازادی كوردستان (پاك) هێزێكی 200 كەسی خۆی رەوانەی بەرەكانی پێشەوەی شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ داعچ كردووە، هەروەها رایشیدەگەیەنێت، كە 600 پێشمەرگەی تریان ئامادەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، ئەو هێزەی پارتی ئازادی كوردستان بریتین لە دوو گوردان كە (200) پیشمەرگە دەبن و حوسێن یەزدانپەنا جێگری سەرۆكی حیزبەكە فەرماندەیی ئەو پێشمەرگانە دەكات و نزیكەی (600) پێشمەرگەی تریشیان ئامادەن، كە لە حاڵەتی پێویستدا رەوانەی بەرەكانی شەڕیان بكەن.