پارتی چارەسەری داوا لە گەنجانی كورد دەكات، خۆبەخشانە بەشداری شەڕی داعش بكەن

0

370772_Turkey-PKK

پارتی چارەسەری داوا لە گەنجانی كورد دەكات، خۆبەخشانە بەشداری شەڕی داعش بكەن

 

نوچە: هەولێر

دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكارتی كوردستان، كە باڵی باشووری پەكەكەن، لە باگەوازنامەیەكدا، پارتی چارەسەری داوا لە گەنجانی كورد دەكات، خۆبەخشانە بەشداری شەڕی داعش بكەن.
لەو بانگەوازنامەیەدا هاتووە “ئەو كەسانەی دەیانەوێت بە شێوەیەكی خۆبەخشانە بەشدار بن لەپێناو پاراستنی كەرامەت و روومەت و نرخ و بەها پیرۆزەكانی گەلەكەماندا لەهەركوێ بێت، دەتوانن پەیوەندی بە نوسینگەكانی رۆژی وڵات لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە بكەن”.
هەروەها لەو بانگەوازننامەیەدا هاتووە “گەلەكەمان بەهەموو شێوەیەك لەم كاتە هەستیارەدا رووبەرووی كۆمەڵكوژی و لەناو بردن بووەتەوە لەسەر دەستی گروپە تیرۆریستیەكانی داعش و هاوپەیمانانی و دەوڵەتە ستاتۆپارێزەكانی ناوچەكە، بۆیە بۆ پارێزگاری لەروومەت و كەرامەت و نرخ و بەها پیرۆزەكانی گەلەكەمان بەتایبەتی پاراستنی گەلەكەمان لەشەنگاڵ كە وەكو كۆنترین نرخی پیرۆزی گەلەكەمانن”ئیزیدیەكان”، ئەرك و بەرپرسیاریەتی دەخاتە ئەستۆی هەموومانەوە”.
هەروەها لە بانگەوازنامەیەكەدا هاتووە “بێگومان لەكاتێكی وەهادا كە گەلەكەمان رووبەرووی شەڕێكی نەخۆازراو بووتەوە پێویستە بەهەموو شێوەیەك لەبواری ماددی و مەعنەویدا دەستی هاوكاری بۆ یەكتر درێژ بكەین. پێویستە ئەو راستیەش باش بزانین كە تەنیا بەهاوكاری ماددی ناتوانین لەبەرامبەر بەو گەلەكۆمەیەی لەسەر گەلەكەمان بەرێوە دەچێـت، خۆمان و دەسكەوتەكانمان بپارێزین، بۆیە جارێكی تر لەسەرناوی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بانگەواز لەگەلە بەشەرەفەكەمان دەكەین بەشداربن لەریزەكانی یەكینەكانی پاراستنی شەنگاڵ هەتا جەلەولا و بەم شێوەیەش ببنە قەڵغانێكی زیندوو لەبەرامبەر بە گروپە تیرۆریستیەكانی داعش و هاوپەیمانەكانی، هەرچەندە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەناو بەرخۆدانیەك دایە لەبەرامبەر بە گروپە تیرۆریستیەكانی داعش و هاوپەیمانی، بەڵام پێویستە هەموو لایە ئەو راستیە بزانن كە پاراستنی دەسكەوتەكانمان تەنیا بە هێزەكانی پێشمەرگە ناكرێت و بەرخۆدانێكی هەمەلایەنە و ئیرادەی پتەوی نەتەوەیی و گشتی پێویستە، هاوشێوەی بەخۆدانی گەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان كە بەهەموو چین و توێژێكی خۆیەوە كەوتوونەتە بەرەی پاراستنەوە”.
لە بانگەوازنامەكەی دەستەی كاگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستاندا هاتووە “ئەو كەس و لایەنانەی كە ناتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بكەن بەیەكینەكانی پاراستنی شەنگاڵەوە هەتا جەلەولا، دەتوانن پەیوەندی بە نوسینگەكانی گۆڤارەكەمان”رۆژی وڵات”لەشارەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و بەمشێوەیەش خۆیان بگەێنن ریزی بەرەكانی پاراستنی گەلەكەمان”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com