سەركردایەتییەكی كۆمەڵ، داوا لە ئیسلامییەكان دەكات، بەشداری شەڕی داعش بكەن
نوچە: تایبەت
ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی، داوا لە لایەنە ئیسلامییەكان دەكات، كە هەڵوێستیان بەرانبەر داعش روون بێت و بەشدار بن لەو شەڕەی كە داعش بە كوردستانی دەفرۆشێت.
فاروق عەلی لە وتارێكدا كە لە ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت بڵاوی كردۆتەوە نووسیویەتی” بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگی زانایان و هێزه ئیسلامییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئه‌وده‌سته‌وتاقمانه‌دا، جۆرێك شه‌رعیه‌ت پێدانیانه، نه‌بوونی هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌و بێ پێچ و په‌نای ئیسلامییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه‌دا، تائه‌ندازه‌یه‌ك یه‌كێك بووه له‌و هۆكارانه‌ی گه‌نجانی كورد په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن، ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی وایان هه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵكی هه‌ست به‌جیاوازیه‌كانیان بكات“.
هەروەها لە بەشێكی تریشدا نووسیویەتی “به‌پێویستی ده‌زانم ئیسلامییه‌كانیش به‌شێكبن له هێزی به‌رگری و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، چونكه دواجار ئێستا به‌شدارن له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، به ئه‌ندازه‌ی به‌شداریان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته سه‌رشان، ئێستا كاتیه‌تی ئیسلامییه‌كانیش هێزی به‌رگریان هه‌بێت، ئێستا كاتییه‌تی ته‌شكیله‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت و به‌شێك بن له هێزی نیشتمانی كوردستان“.
ئەو ئەندام سەركردایەتی كۆمەڵ، ئیچستا بە كاتێكی گونجاو دەزانێت، كە ئیسلامییەكان داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم بكەن، كە دەیانەوێت بەرگری لە نیشتیمانەكەیان بكەن و نووسیویەتی “ئێستا كاتێكی گونجاوه كه به‌فه‌رمی داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت به‌رگری له‌نیشتمان بكه‌ن و بێ هه‌ڵوێست نین، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه “متمانه”شیان پێ نه‌كرێت! به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌و هیچ نه‌بێ بۆ مێژوو نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌یبینێت. هیوادارم كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وداوایه بكات و هه‌ڵوێستی بێچه‌ندو چوونی خۆی هه‌بێت، له كاتێكدا هه‌موان ده‌زانین كۆمه‌ڵ خاوه‌نی هێزێكی ئاماده‌بووه‌و مۆڵه‌ت دراون، ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی هه‌یه‌و ته‌نها چه‌ك و پێداویستی جه‌نگی پێویسته‌و له كه‌مترین كاتدا ئه‌م هێزه ئاماده ده‌كرێته‌وه، به بۆچونی من ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ هه‌نگاوێكی پێویست نه‌نێت، ده‌كه‌وێته‌ژێر پرسیاره‌وه“.