ئەمیداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، داوای (sng)دەكات

0

NN

ئەمیداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، داوای (sng)دەكات

نوچە: هەولێر

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێی بڵاو كردتەوەی راگەیەندراوێكەوە، لێدوانە رۆژنامەوانییەكان سنووردار دەكات و چەند خاڵێكیش بۆ ئەم مەبەستە رادەگەیەنێت، هەروەها بۆ بەشداری كردن لە بەرنامە راستەوخۆكان، داوای ئێس ئێن جی دەكات.

 

دەقی راگەیەندراوەكە:

سەرەتا بە داوای لێبوردنەوە لە گشت كەناڵ‌و ماڵپەڕو رۆژنامەو هۆكارەكانی راگەیاندنی ناوخۆیی‌و عیراقی‌و عەرەبی‌و بیانی بەگشتی، كە بەهۆی زۆری كاروباری سەربازی‌و پێشمەرگەیی لە وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێمی كوردستان‌و ژوورەكانی ئۆپراسیۆن لەمەوبەدوا ناتوانین لەشوێنی كەناڵەكان (ستدیۆو نوسینگەكان) ئامادەبین، بۆیە بەم شێوازانەی خوارەوە كارەكانی رۆژنامەوانی‌و وتەبێژی رێكدەخەین.

1- پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كەناڵەكان‌و ماڵپەڕەكان‌و هۆكارەكانی راگەیاندن بەگشتی لە رێگای سكرتێری رۆژنامەوانیمانەوە (شاهۆ عەبدلكەریم) ـەوە دەبێت كە ژمارە تەلەفونی (07707662492).

2- لەبەر زۆری هۆكارەكانی راگەیاندن‌و نەبوونی كات‌و سەرقاڵبوون ناتوانین بەشداربین لە بەشی هەواڵەكان‌و لێدوان دانی كورت‌و راستەوخۆ.

3- بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی سەربازی‌و پێشمەرگەیی‌و جموجول‌و ئۆپراسیۆن‌و رووداو، لە رێگای راگەیاندراوی رۆژنامەوانی دەبێت كە بە (5) پێنج زمانی (كوردی + عەرەبی + ئینگلیزی + توركی + فارسی) بڵاودەكرێتەوە.

4- جار جارو لەكاتی پێویست كۆنگرەی رۆژنامەوانی بە زمانی كوردی‌و عەرەبی ساز دەكەین‌و لەو كاتەدا ئاگاداری گشت كەناڵەكان‌و هۆكارەكانی راگەیاندن دەكەین لە رێگای سكرتێری رۆژنامەوانیمانەوە.

5- بۆ بەشداریكردن لە بەرنامەی تایبەت‌و چاوپێكەوتن پێویستە لە ئۆفیسی تایبەتی خۆمان بێت‌و لەكاتی بەرنامەی راستەوخۆ بە ناردنی sng (اس این جی)، پێویستە پێشتر، لەگەڵ سكرتێری رۆژنامەوانیمان هەماهەنگی بكرێت.

لە كۆتاییدا سوپاسی هاوكاری هەموو لایەك دەكەین وئامادەین بۆ هاریكاری‌و هەماهەنگی لەگەڵ گشت كەناڵ‌و هۆكارەكانی راگەیاندنی ناوخۆیی‌و عیراقی‌و عەرەبی‌و بیانی بە مەبەستی پێدانی زانیاری راست‌و پێشخستنی كاری رۆژنامەوانی لە كوردستان‌و داواكارین لە گشت كەناڵ‌و رۆژنامەو ماڵپەڕو هۆكارەكانی راگەیاندن هاوكارمانبن لە دووركەوتنەوە لە بڵاوكردنەوەی هەر هەواڵێك كە سەرچاوەكەی رەسمی نەبێت‌و رۆڵی نەگەتیڤی هەبێت لە سەر هەلومەرجی دەروونی هاووڵاتیانی كوردستان‌و ئاسایشی نەتەوەیی‌و نیشتیمانی.

فەریق جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەو ئەندام‌و وتەبێژی رەسمی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم
2014/8/5

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com