ئەبو عەبدوڵڵای شافیعی كوژرا

0

333ئەبو عەبدوڵڵای شافیعی كوژرا

نوچە: هەولێر

ئەبو عەبودوڵلای فافیعی كە یەكێك بوو لە سەركردەكانی ئەنسار ئیسلام، لە چەند رۆژی رابردوودا لە موسڵ كوژراوە.
رۆژنامەنووسێكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە ناوی (كۆچەر عەلی) لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، زانیاری دەربارەی كوژرانی ئەو سەركردەیەی ئەنسار ئیسلام بڵاو كردۆتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە لە ئەكاونتەكەی خۆی نووسیویەتی “ئەبو عبدالله شافعی كە بەیەكێك لە سەركردە دیارەكانی ناو ئەنصار الاسلام ناسراو بوو، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكانی تەوێڵەو بیارە لە چەكدارەكانی ئەنصارالاسلام درا ئەو هێزە چەكداریە بە شارەكانی عێراق دا پەرت و بڵاو بوون، پاشان بە هۆی دروست كردنی پاڵەپەستۆی هێزەكانی ئەمەریكا لە شارەكانی خواروی عێراق بەشێك لەو سەركردانە دەست گیركران دوای لە زیندانی گوانتانامۆ جێگیر دەكرێت”.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیاری زیاتری بڵاو كردۆتەوە و نووسیویەتی “ئەبوو عبدالله شافعی لەگەڵ دروست بوونی هێزەكانی داعش چەند جارێك ناوی هاتە نێو میدیاكان و لە سنوری موصل چالاكیەكانی لەگەڵ چەكدارانی داعش دەست پێكردەوە ! لێرەدا ئەوەی جێگەی هەڵوەستە لەسەر كردنە كە ئەمەریكا بۆچی ئەو كەسەی لە ئاسایش وەرگرتەوە و دواتر شافعی چۆن ئازاد كراو چۆتە ناو هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی؟”.
رۆژنامەنووسەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی نوسیویەتی “بەپێی هەندێ زانیاری كە لەسەر چاوەی باوەر پێكراوەوە هاتووە ئەبوو عبدالله شافعی ڕۆژی 2014/7/31 لە گوندی كەنهەشی سەر بە پارێزگای موصل پاش نێوەرۆیەكی درەنگ قسەی بۆ خەلكەكە كردووە كە داوای لیكردوون هاوكاریان بكەن لەروی پشتیوانی و زانیاری پێدانەوە، شافعی كە خەڵكی گوندی تەلەل خێمە وای بە خەڵكەكە وتوە كە ئەویش خەڵكی ناوچەكەی ئەوانە بۆیە بە جدی داوای لێكردوون كە هاوكاریان بكەن، پاشان ئەو گوندە جێدێڵێ و بەرەو شاری موصڵ بەڕێدەكەوێت، بەڵام لەكاتی گەرانەوەی دا هەندێ كەس دەڵێن بۆم بە سەیارەكەی دا دەتەقێتەوە هەندێكی تریش دەڵێن لە شەری ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ هێزەكانی نەقشبەندی چەند گوللەیەكی بەردەكەوێت و دەكوژرێت”.

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا هیچ ناوەندێكی فەرمی، هەواڵی كوشتنی ئەبو عەبدوڵڵای فاشیعیان رانەگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com