دكتۆر بەرهەم: دەبێت كورد و شیعە و سوننە پێكەوە بەشداری شەڕی داعش بكەن

0

dr. barhamدكتۆر بەرهەم: دەبێت كورد و شیعە و سوننە پێكەوە بەشداری شەڕی داعش بكەن

نوچە: هەولێر

دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە پەیامێكدا رایگەیاند، دەبێت كورد و شیعە و سوننە پێكەوە بەشداری شەڕی داعش بكەن.
دكتۆر بەرهەم لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی “هێرشه‌كانی‌ داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی‌ زوممار و شنگال تراژیدیای‌ ئێزدییه‌كان به‌بیری‌ هه‌موولایه‌ك دێننه‌وه‌ كه‌ هیچ لایه‌ك نابێت ده‌سته‌وه‌ستان بێت و ده‌بێت كورد و شیعه‌ و سوننه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری‌ بكه‌ن له‌و شه‌ڕه‌دا”.
ئەوەیشی راگەیاند كە “تیرۆریسته‌ توندڕه‌وه‌كان سه‌رقاڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانێكی بێوێنه‌ن له‌ دژی مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان”.
دكتۆر بەرهەم لە پەیامەكەیدا نویسیوویەتی “ئه‌وه‌ی رووده‌دات شكستێكی روونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی عیراقی‌ پیشانده‌دات”.

دكتۆر بەرهەم هەر لەو پەیامەدا دەڵێت “شكستی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ عیراقی‌ و ركابه‌ری هێزه‌ هه‌رێمییه‌كان له‌ سوریا و عیراق و كه‌مته‌رخه‌می كاره‌كته‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
هەروەها نوسیوویەتی “ئه‌وه‌ی رووده‌دات ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ دوو به‌ره‌ی پیاوخراپ یه‌كتربكوژن، له‌ به‌ره‌یه‌كدا خه‌ڵكێكی بێشوماری‌ بێتاوان ده‌كوژرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com