بزووتنەوەی گۆڕان هێز رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكات
نوچە: هەولێر
بزووتنەوەی گۆڕان هێزێكی خۆی رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكات، عەمیدێكی سەر بەو بزووتنەوەیەش دەڵێت، شان بە شانی پێشمەرگە، شەڕی داعش دەكەین.
ئەو هێزەی بزووتنەوەی گۆڕان بریتییە لە پاسەوانەكانی، كە لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانی ئەو ئەركە لە ئەستۆ دەگرن.
عه‌مید به‌مۆ عارف، به‌رپرسی هۆبه‌ی پارێزگاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بەبێ ئەوەی باسی ئەو میحوەرە بكات كە هێزەكەیان رووی تێدەكەن ڕاگه‌یاند “له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پاسه‌وانی، هێزی پاسه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شداری له‌شه‌ڕی چه‌كدارانی داعشدا ده‌كه‌ن و لەگەڵ هێزی پاسەوانانی چەند حیزب و لایەنێكی تر، بەرەو بەرەكانی شەڕ رۆیشتوون”.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، هەر حیزبێك دەبێت وەك هەنگاوی یەكەم حەوت پاسەوانی خۆی بنێرێتە بەرەكانی شەڕ.