هێزێكی یەپەگە گەیشتنە ناوچەی شەنگار

0

YPgهێزێكی یەپەگە گەیشتنە ناوچەی شەنگار

نوچە: هەولێر

هێزێكی شەرڤانانی یەپەگە بۆ روبەڕووبوونەوەی داعش، گەیشتنە ناوچەی شەنگار، یەپەگەیش دەڵێت لەسەر داوای كوردانی ئەو ناوچەیە بووە.
ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگەیاند، لە دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و داگیركردنی ناوچەكانی شەنگار و زومار لەلایەن داعشەوە، هێزێكی یەپەگە بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش و رزگار كردنی ئەو ناوچانە گەیشتوونەتە شەنگار.
ئاژانسەكە ئەوەیشی راگەیاندووە، ئێستا ئەو هێزە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە شەرێكی سەختدان.
هەروەها ئاژانسەكە رایگەیاندووە، كە شەڕڤانانی یەپەگە له‌ هه‌رێمی سنونێ له‌ باکووری شه‌نگال بۆ رێگری له‌ پێشره‌وی و پاککردنه‌وه‌ی له‌ چەكدارانی داعش سه‌نگه‌ره‌کانیان گرتووە و له‌ دژی چەكدارانی داعش ده‌ستیان به‌ شه‌ڕ کردووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە، دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە کوردانی ئێزیدی دانیشتوی شارۆچکه‌که‌ش داوایان له‌ هێزه‌کانی یەپەگە كردووە به‌ هانایانه‌وه‌ بچن و بیانپارێزن.
ئاژانسەكە ئەوەیشی راگەیاندووە، كە یەپەگە بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی هه‌رێمه‌که‌ رووبه‌روی کۆمه‌ڵکوژی نه‌بێته‌وه‌، هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی بۆ پاککردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له‌چه‌ته‌کانی داعش ده‌ستپێکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com