پارتی بۆ یەكێتی: هەتا شەڕ یەخەمان نەگرێت، شەڕ بۆ خەڵكی تر ناكەین
نوچە: هەولێر
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی وەڵامی راگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەداتەوە و دەڵێت “ئێمە شەڕ بۆ خۆمان دەكەین، هەتا شەڕ یەخەمان نەگرێت، شەڕ بۆ خەڵكی تر ناكەین”.
نوری حەمە عەلی ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە كەی ئێن ئێنی راگەیاندووە “ئێمه سیاسه‌تمان به‌رامبه‌ر به‌داعشه له‌دوێنێ‌و ئه‌مرۆ وه‌ك یه‌كه‌و پارتی شه‌ڕ بۆخۆی ده‌كات”.
نوری وتوویشیەتی ” بۆچونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه بۆ ناوچه‌كه یه‌ك بۆچون‌و سیاسه‌ته به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌و ئه‌وانمان به تیرۆریست زانیوه”.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی لە یەكێتی دەپرسێت “ئایا پارتی به‌رگری نه‌كردووه‌و له‌گه‌ڵ داعش له‌شه‌ڕدا نه‌بوه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه، ئایا پارتی له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردابووه له‌گه‌ڵ داعش؟”.
نوری زياتر دواوە و وتوویەتی “ئێمه شه‌ڕ بۆخۆمان ده‌كه‌ین‌و له‌سه‌نگه‌ری خۆمانداین‌و كاتێك شه‌ڕ ئێخه‌ی پێگرتين شه‌ڕ ده‌كه‌ین، به‌ڵام شه‌ڕ ئێخه‌ی پێنه‌گرتین شه‌ڕ بۆ خه‌ڵكی ناكه‌ین”.