زیاتر لە بیست كەسی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە بەرەكانی شەڕ دان

0

aزیاتر لە بیست كەسی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە بەرەكانی شەڕ دان

نوچە: تایبەت

زیاتر لە بیست كەسی ئەندامانی بنەماڵەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەرەكانی شەڕدان، كوڕێكی خۆیشی سەرپەرشتی شەڕەكانی بەرەی شەنگال دەكات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە تا ئێستا لەبەردەستدان، (23) كەسی بنەماڵەی مەسعود بارزانی لەبەرەكانی شەڕدان، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، كە لەو ژمارەیە بەشێكیان كوڕ و نەوە و برا و برازای مەسعود بارزانی خۆینی، وەك سیهاد مستەفا بارزانی و کوڕەکانی و مەنسور مەسعود بارزانی و کوڕێکی مەنسور و رەوان ئیدریس بارزانی و رێبین وەجی بارزانی و کوڕێکی نیهاد بارزانی، ئەمە جگلە لەوەی كە ژمارەیەك لە كەسە نزیەكەكانی تری بارزانی لە شەڕەكاندا بوونیان هەیە.
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكان، مەنسور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانی، فەرماندەی ئەو هێزەیە كە لەبەرەی شەنگارەوە لە شەڕدان، نوچە بۆ پشڕاست كردنەوەی زانیارییەكان، پەیوەندی بە ژمارەیەك لە بەرپرسان و فەرماندەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد، بەڵام هیچیان ئامادە نەبوون لەسەر زانییارییەكان لێدوان بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com