شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
نووسه‌رى گه‌نج سوهام ئه‌نوه‌ر دووه‌م كتێبى خۆى به ناوى “111 چیرۆكى په‌ندئامێز” بڵاوكرده‌وه و له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “به‌شێك له چیرۆكه‌كانى ئه‌م كتێبه راسته‌قینه و به‌شێكیشى خه‌یاڵیین”
سوهام ئەنوەر نووسەر له باره‌ى “111 چیرۆكى په‌ندئامێز” به نوچه‌نێتى گوت، “لەم کتێبەدا کۆمەڵێک بەسەرھاتم کۆکردۆتەوە کە زۆرێک لە بەسەرھاتەکان راستەقینەن و لە خودی کەسەکانەوە وەرمانگرتوون، ھەندێکی تریان دەشێ خەیاڵی بن”
له‌باره‌ى ئامانجى له نووسین و ئاماده‌كردنى ئه‌و كتێبه سوهام ئه‌نوه‌ر گوتى، “ئامانجی من لە کۆکردنەوەی ئەم بەسەرھاتانە ئەمەیە کە خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەی چیرۆکەکان پەند لە ھەڵە و بەسەرھاتی کەسانى تر وه‌ربگرێت، ببنه رێنیشاندەری”.
سوهام ئەنوەر ئاماژە بەوەشدەكات كە ئەم کتێبە بەسەرھاتی گەڕانەوەی تۆبەکاران و بەسەرھاتی ھەڵەکاران و بەسەرھاتی گەڕانەوە بۆ ژیانێکی نوێ؛ ھەموو ئەمانە لەخۆ دەگرێت، زیاتریش بۆ کەسانی پێگەیشتوو و کەسانی گەنج و لاون .
نووسەر باسى له‌وه‌یش كرد كتێبه‌كه‌ى ٢٣٦ لاپەرەیە ، ئەوە دووەم بەرھەمی ئه‌وه لە ئێستادا بەرگی یەکەمی چاپکراوەو ئامادەیە بۆ فرۆشتن لە ناوەندی سارا لە سلێمانی دەست دەکەوێت.



