ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: رەوشی شەنگار بەرەو كۆنتڕۆڵ كردن دەچێت
نوچە: هەولێر
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، رەوشی ناوچەكانی شەنگار بەرەو باشی دەچێت و لە ژێر كۆنترۆڵ دایە.
عەونی بە ئاژانسی ئەندۆڵی راگەیاندووە، “ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ شنگاڵ له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه، راست نییه و به‌شێكی زۆری قه‌زای شنگال پێشمه‌رگه‌ی تیادایه و به‌شێكی كه‌میشی بەدەستی چه‌كدارانی داعشەوەیە، به تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی عه‌ره‌بیان تیادایه، ره‌نگه ئه‌وان هاوكارییان كردبن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ئه‌وێ”، وتیشی “پێشبینی ده‌كه‌م له یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه. ناگاته پێش كۆتایی حه‌فته”.
عه‌لی عه‌ونی باسی له زه‌ره‌ر و زیانی چه‌كدارانی داعش كرد و وتی “چه‌كدارانی داعش شه‌ڕیكی سه‌خت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها كوژراویان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان جێهێشتووه”.
له‌باره‌ی هاتنی هێزی یه‌په‌گه‌وە بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دژ به چه‌كدارانی داعش له شنگال، عەونی وتی “ئه‌وه‌ی ئێمه بیستوومانه ته‌نیا له ته‌له‌فزیۆن و راگه‌یاندنه‌كانەوە بووه، ئه‌گینا تا ئێستا به‌ڵگه‌ی دروستمان لا نییه ئه‌وان هاتبێتنە ناو شنگال بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش”.