كاكە حەمە: بە ئاسانی ناچینە ناو شەڕی یەكلاكەرەوە
نوچە: هەولێر
محەمەدی حاجی مەحمود (كاكە حەمە) كە فەرماندەی میحوەری كەركوكی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە، رایگەیاند، لە دەڤەری کەرکوک ده‌ڵێ په‌یوه‌ندی ئێمه و حكومه‌تی عێراق ته‌نیا له‌ڕێی ئاسمانیه‌وەییە، وتیشی بە ئاسانی ناچنە ناو شەڕی یەكلاكەرەوە لەگەڵ داعش.
محه‌مه‌دی حاجی مەحمود بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە “ره‌وشی ئاسایشی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ناوشار به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌شت ساڵی رابردوو زۆر باشتر و ئارامه و ئاسایش به‌رقه‌راره. چه‌ند جارێك چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌رهێزه‌كانمان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوونه‌بووه. به‌تایبه‌تی له هه‌فته‌ی رابردوو داعش هێرشیانكرده سه‌ر پێشمه‌رگه و هێرشه‌كه‌یان شكستی هێنا و چه‌ند ته‌رمێكیان كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه”.
هەروەها وتویەتی “داعش به‌وشێوه‌یه مه‌ترسی نین بۆسه‌ر ئاسایشی كه‌ركوك، راسته ئه‌وان به‌دوای ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن له پێشمه‌رگه بده‌ن، به‌ڵام ئێمه له ئاماده‌باشیداین و ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو په‌لاماره‌كانی ئه‌وان ببینه‌وه”.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتویەتی “سه‌ردانی بارزانی و شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زیاتر بۆ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌بووه، ئه‌مه‌ش كارێكی باشه چونكه پێشمه‌رگه ئێستا پێویستی به‌پشتوانی هه‌موولایه‌كه.”
كاكە حەمە دەربارەی بەشداری كردنی كورد لە شەڕی یەكلاكەرەوەدا وتویەتی “تا حكومه‌تی داهاتووی عێراق دروست نه‌كرێ و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دانه‌ڕێژرێ، شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه ناكرێ ئێمه‌ش به‌شدار نابین، چونكه ئێستا له شه‌ڕی پێشمه‌رگه و داعش هێزه‌كانی ئێمه له‌قۆناغی به‌رگریدان نه‌ك هێرشكردن. له‌لایه‌كی دیكه داعش و حكومه‌تی عێراقیش له‌شه‌ڕدان. وه‌كو جوگرافیا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ئێمه و حكومه‌تی عێراق نه‌ماوه، بێگومان شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه شوێنی خۆمان بگرینه‌وه، به‌ڵام ئێمه خۆمان پاراستوه”، وتوویشیەتی “شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئاسان نییه، چونكه عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سونه و شیعه و كورده. ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌كه له‌ناوچه‌ی سونه‌یه و چه‌ند گروپێكی چه‌كدار له ناوچه‌كه هه‌یه بۆیه ئاسان نییه كورد ئه‌و شه‌ڕه بكا. به‌پێچه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه ته‌نیا به‌رگری له‌خۆی ده‌كات. راسته هه‌ندێ جار داعش هێرشی كردوه، به‌ڵام به‌توندی وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به دروستكردنی پشتێنی ئه‌منی به‌به‌شداری كورد و حكومه‌تی عێراق له‌سنوری كه‌ركوك، كاكە حەمە وتویەتی “حكومه‌تی عێراق به‌وشێوه‌یه نییه بتوانێ به‌رگری له‌خۆی بكا ته‌نانه‌ت له به‌غداش، ئیتر ئێمه چۆن په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستین. ئه‌م حكومه‌ته نه‌یتوانیوه رێگای خاڵس، عوزێم و سلێمان به‌گ بكاته‌وه، هه‌ركاتێك توانی ئه‌م رێگایه بكاته‌وه ئه‌وكاته ئێمه قسه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ین”.
كاكە حەمە وتویشیەتی “وەحدەتی عێراق له‌ڕووی زه‌وی و وشكانیه‌وه بچراوه و بووه به‌سێ به‌ش ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌واقیعدا له‌نێوان كورد و حكومه‌تی عێراق ته‌نیا له‌ڕێی هێڵی ئاسمانیه‌وه‌یه”