ئاری هەرسین بۆ نوچە: تا ئێستا سەرۆكی هەرێم وەڵامی داواكارییەكەمی نەداوەتەوە

0

ari-harsinئاری هەرسین بۆ نوچە: تا ئێستا سەرۆكی هەرێم وەڵامی داواكارییەكەمی نەداوەتەوە

نوچە: هەولێر

ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە نوچەی راگەیاند، تا ئێستا بارزانی وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە، وتیشی بەرپرسیارێتی بە لای منەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بتوانم لەو یەكە سەربارزییەدا رۆڵ ببیینم و بە لایشمەوە گرنگ نیە لە كام میحوەردا دام دەنێن.
ئاری هەرسین ماوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر، داوای لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، كە لە بەرانبەر وازهێنان لە ئەندامێتی پەرلەمانی كوردستان، پلەیەكی سەربازی پێببەخشێت، تا لە بەرەكانی شەڕدا كار بكات، دەربارەی ئەو پلە سەربازییەش هەرسین بە نوچەی وت “”ئەو پلە سەربازییەی كە داوام كردووە، بەلامەوە گرنگ نیە چ پلەیەكە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانم رۆڵ ببینم و ئەركە سەربازییەكان لە یەكەی سەربازیدا جێبەجێ‌ بكەم، ئیتر ئەو یەكەیە یەكەیەكی گەورەیە یان بچووك كێشە نیە”.
بەڵام وەك ئەو ئاماژەی پێدا تا ئێستا بارزانی وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە، ئاری هەرسین لەو بارەیەوە “تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی داواكارییەكەم نەدراوەتەوە، تەنها ئەوەندە نەبێت وەك برادەری هەندێك شتم پێوتراوە”.
هەرسین وتی “من ئەوەندەی لە ناو پێشمەرگەدا بووم و ئاگادارم، ورەیان بەرزە و بە ورەییەكی پۆڵاینەوە كارەكانیان جێبەجێ‌ دەكەن، بۆیە ئەگەر ئەو پلە سەربازییەشم پێبدرێت، بەلامەوە گرنگ نیە لە كام میحوەردا كار بكەم، چونكە بە لای منەوە لە خانەقینەوە هەتا زاخۆ هەر خاكی كوردستانە و بۆ من وەك یەكە”.
داواكەی ئاری هەرسین لە كاتێكدایە، كە ئەو ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە و بە دەنگی خۆی توانیوییەتی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی هەرێمدا، ئەو ئەندامێتییە بۆ خۆی مسۆگەر بكات، لە یەكەم كاردانەوەی وەزارەتی پێشمەرگەیشدا، داواكەی هەرسینیان بە هەڵوێستێكی جوامێرانە ناوبرد، بەڵام وەك فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی هێزەكانی پێشمەرگە بە (نوچە)ی وت “بەخشینی پلە تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمدایە”.

 

 

دەقی داواكەی ئاری هەرسین، كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە.

ئازیز و بەرێزم سەرۆکی کوردستان مەسعود بارزانی
سڵاوی گەرم…

بە ندە (ئاری محەمەد عەبدولرەحیم محەمەد) ناسراو بە بە ئاری هەرسین، داوا لە بەڕێزتان دەکەم کە پلەیەکی سەربازیم پێ ببە خشن لە ڕیزی هێزەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە یان زێڕەڤانی. لە بەرامبەردا دەستلە کار کێشانەوەی خۆم وەک ئەندام پارلەمان، دەخەمە بەردەم بە ڕێز سەرۆکی پارلەمان.
خۆ ئە گەر جەنابتان ئەم داواکاریەم قوبوڵ نەفەرمون، ئەوا بەندە لە رێی ئەم نوسراوەوە دەست لەکار کێشانەوەی خۆم لە ئەندامەتی پارلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنم و، وەک پێشمەرگە دەچمە سەنگەرەکانەوە لە شنگالەوە هەتا خانەقین.

رێزو خۆشەویستیم قوبوڵ بفەرمون…

ئاری محەمەد هەرسین
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و شەهید و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە پارلەمانی کوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com