نوچه‌نێت
له چه‌ندان وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خواردنى شێلم له وه‌رزى زستاندا ده‌خورێت و به تایبه‌تى به‌هۆى هه‌رزانى نرخه‌كه‌ى زۆر به‌ربڵاوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى بۆ شێلم كراوه، كۆمه‌ڵێك سوودى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ى له كاتى كوڵاندنى زێده‌ڕۆیى له شیرینكردنى نه‌كرێت به خۆشاو و شه‌كر و شتى تر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك سوودى گرنگى هه‌یه به ده‌گمه‌ن له خواردنى تر كۆده‌بێته‌وه، ئێمه لێره‌دا كه‌مێكى كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ پاراستنى مرۆڤ له ڤایرۆسه‌كان چونكه چه‌ندان ماده‌ى دژه ئۆكسیدى تێدایه.
دووه‌م: به‌سووده بۆ قۆڵۆن به تایبه‌تى بۆ چارسه‌ركردنى هه‌وككردن
سێیه‌م: ده‌رمانێكى سه‌یره بۆ مایسیرى
چواره‌م: رێژه‌ى كۆلسترۆل رێك ده‌خات
پێنجه‌م: خانه‌كانى له‌ش له له‌ناوچوون ده‌پارێزى بۆیه ئه‌گه‌رى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌یش كه‌م ده‌كاته‌وه