یەكێتی: پێشمەرگە لە قەزای شەنگار پاشەكشەی كردووە

0

i

یەكێتی: پێشمەرگە لە قەزای شەنگار پاشەكشەی كردووە

نوچە: هەولێر

بەپرسێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە مەڵبەندی موسڵ رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە قەزای شەنطار پاشەكشەیان كردووە و هێزەكانی داعش جێیان گرتوونەتەوە.

خەیری شەنگاری بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی رایگەیاند “هێزەكانی پێشمەرگە پاشەكشەیا كردووە و ئێستا قه‌زای شه‌نگار كه‌وتۆته‌ ده‌ست چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش و ئاڵای داعش له‌سه‌ر به‌شكێی زۆر له‌ دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان هه‌ڵكراوه‌”.

خەیری وتیشی “به‌هۆی داگیركردنی قه‌زای شه‌نگار له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ هاوولاتیانی ئه‌و قه‌زایه‌ كۆچیان كردوه‌ بۆ پارێزگای دهۆك و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com