قوباد تاڵەبانی: بە ناوی مام جەلالەوە هیچ فەرمان و لێدوانێكم نەداوە

0

1111قوباد تاڵەبانی: بە ناوی مام جەلالەوە هیچ فەرمان و لێدوانێكم نەداوە

نوچە: سلێمانی

لە روونكردنەوەیەكدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی جكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، لە شەوی دەنگداندا بۆ دیاری كردنی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بە ئەندامانی فراكسیۆنی سەوزی وتبێت، كە بە فەرمانی مام جەلال دەنگ بە فوئاد مەعسوم بدەن.
لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت “بەندە وەك قوباد تاڵەبانی، بە ناوی هەڤاڵ مام جەلالەوە هیچ فەرمان و لێدوانێكم نەداوە”.
دەقی روونكردنەوەكەی قوباد تاڵەبانی
له‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن هه‌واڵێك بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌ شه‌وی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، فه‌رمانم به‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنی سه‌وز كرد بێت، كه‌ ده‌نگ به‌ د.فوئاد مه‌عسوم بده‌ن، گوایه‌ مام جلال به‌باشی ده‌زانێـت.
بۆیه‌ به‌پێویستم زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رای گشتی بخه‌مه‌ڕوو:
1- مه‌رجه‌عی فراكسیۆنی سه‌وز مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و ته‌نها مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانێت رێنوێنی و ئاڕاسته‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی فراكسیۆنی سه‌وز بكات، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی سه‌وزن خاوه‌ن ئیراده‌و تواناو راوبۆچوون و ده‌نگی خۆیانن.
2- به‌نده‌ وه‌ك قوباد تاڵه‌بانی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ناوی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، هیچ فه‌رمان و لێدوانێكمان نه‌داوه‌و نه‌ له‌رابردو وه‌ نه‌ له‌ ئێستاو نه‌له‌داهاتوودا، هیچ قسه‌ و فه‌رمانێك به‌ناوی مامی خۆتان ناده‌ین.
ناو و پێگه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌كارناهێنین و به‌ڵكو سوپاس بۆخوا و خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئێستا خۆی له‌كوردستانه‌و ده‌توانێت به‌ناوی خۆی قسه‌ بكات و فه‌رمان ده‌ر بكات.

له‌گه‌ڵ رێزماندا….

 

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2/8/2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com