سۆران خورماڵی : گه‌ر تۆ لێره‌بایی 
گه‌ر تۆ لێره‌بایی
هه‌موو شتێک ده‌گۆڕا
شه‌و و مانگ و ئه‌ستێره
له تۆ ڕوناکیان ده‌دزی
باوبۆران و ڕه‌هێڵه
له نێو‌و ده‌سته‌کانتا
فێری ئارامی ده‌بوون
گه‌رتۆ لێره‌بای
بۆ جارێکیش مۆمێکم بۆ ڕوناکی
پێ نه‌ده‌کرد
ێیتر نه زه‌نگیانه‌کانی
ته‌مه‌نم ده‌هۆنیه‌وه
نه گۆرانیه‌کانی داریوش بۆ غه‌م