سیڤه‌ر باپیر : له لۆزان
له‌و رۆژه‌وه منی سیڤه‌ر
مێژووی ژینم سڕایه‌وه
له‌و رۆژه‌وه
هه‌موو شتێک بڕایه‌وه
له‌و رۆژه‌وه
بۆچوار پارچه له‌تیانکردم
هه‌ر له‌تێکم
له‌خاکێکا کرده ئاڵا و
هه‌ر نه‌مردم
ئه‌وا دیسان
هه‌رچوار له‌تی له‌تکراوم
هه‌ر چوار ره‌نگی ده‌رکراوم
له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاکان‌دا ده‌نه‌خشێنم
هه‌تا نیگاکانیان پڕ بێ
له بژوێن و ڕووبار و چه‌م
جا ئه‌و کاته
بۆ ووڵاتێک ده‌شنێمه‌وه وه‌کو په‌رچه‌م
