سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆ نوچە: لە داهاتوودا پرسی بریكاری وەزارەتەكان یەكلایی دەبنەوە

0

omed xoshnaw

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆ نوچە: لە داهاتوودا پرسی بریكاری وەزارەتەكان یەكلایی دەبنەوە

نوچە: هەولێر

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كێشەی دوو ئیدارەیی بوونی نەماوە و ئێستا یەك حكومەتی یەكگرتوو لە كوردستاندا هەیە، بۆیە لە داهاتوودا پرسی بریكاری وەزارەتەكانسەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كێشەی دوو ئیدارەیی بوونی نەماوە و ئێستا یەك حكومەتی یەكگرتوو لە كوردستاندا هەیە، بۆیە لە داهاتوودا پرسی بریكاری وەزارەتەكانیش یەكلایی دەبنەوە، بەڵام وەك ئەو وتی “بڕیارێكی پێشوەختە نیە بۆ وەزارەتەكان كە كامەیان بریكاری دەبێت و كامیان نایبێت”.
یش يةكلايى دةبنةوة، بەڵام وەك ئەو وتی “بڕیارێكی پێشوەختە نیە بۆ وەزارەتەكان كە كامەیان بریكاری دەبێت و كامیان نایبێت”.
ئومێد خۆشناو لە لێدوانێكدا بۆ نوچە وتی “ئەو وەزارەتانەی كە پێشتر بیریكاریان هەبوون، تا ئێستا بریكارەكانیان ماون، بەڵام لەو نەخشە نوێیەی حكومەتدا، ئەوەیش چارەسەر دەكرێت، ئەو بریكارانەیش كە ماون تەنها لەسەر كارەكانی خۆیانن و تا ئێستا بڕیارێكی وەها نیە كە وەزارەتەكان بریكاریان هەبێت یان نەبێت، بەڵام لە داهاتوودا ئەوە یەكلایی دەبێتەوە، كە ئەگەر بریكاری وەزارەت هەبێت بە چ شێوازێك دەبێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەیشدا، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، پەرلەمان تەنها متمانە بە كابینەی وەزارەی دەدات كە بریتین لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیرەكان، تەنها لێپرسینەوە لەوانیش دەكات و بریكاری وەزارەتەكان لە پەیڕەودا دیاری نەكراون تا پەرلەمان مامەڵەیان لەگەڵ بكات یان متمانەیان لێوەربگرێتەوە، وتی “بریكارەكان تایبەتن بەو سیستەمە ئیدارییەی كە ئەنجومەنی وەزیران دایدەڕێژێت و لەوەیشدا رێككەوتنی لایەنە سییاسییەكان كاریگەری لەسەری هەیە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی “پەرلەمان دەتوانێت لە كاڵكردنەوەی دوو ئیدارەییدا رۆڵی زیاتر ببینێت، ئێستا یەك حكومەتی یەكگرتوو و سەرتاسەری هەیە لە هەرێمی كوردستاندا و هەمووان دەتوانن لە چوارچێوەی ئەو حكومەتە یەكگرتووە یەك دەنگە نیشتیمانییەدا، سەرو تێڕوانینەكانیان بخەنەڕوو، پێشتر دوو تێڕوانین هەبوو بۆ هەبوونی بریكارەكان، یەكێكیان ئەوە بوو كە بریكارەكان دەتوانن لە یەكگرتنەوەی حكومەت رۆڵی زیاتر ببینن، ئەوی تریشیان ئەوە بوو كە بوونی بریكارەكان واتە مانەوەی دوو ئیدارەیی، بۆیە لە داهاتوودا پرسی بریكارەكانیش رێكدەخرێن”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com