وەزارەتی پێشمەرگە چوار ناوەند بۆ وەرگرتنی سەربازە هەڵهاتووەكانی عێراق دەكاتەوە

0

Volunteers who have joined the Iraqi Army to fight against the predominantly Sunni militants, who have taken over Mosul and other Northern provinces, board army trucks in Baghdadوەزارەتی پێشمەرگە چوار ناوەند بۆ وەرگرتنی سەربازە هەڵهاتووەكانی عێراق دەكاتەوە

نوچە: سلێمانی

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رایگەیاند چوار ناوەند بۆ وەرگرتنی سەربازە هەڵهاتووەكانی عێراق كراونەتەوە، تا لە ریزی هێزەكانی پێشمەرگە ناونووس بكرێن، وتیشی سەیری دۆسییەكانیان دەكرێت و بەگوێرەی توانا و بودجەی حكومەت بڕییاریان لەسەر دەدرێت.
لیوا جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەیشدا ئەو چوار ناوەندە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كراونەتەوە بە شاری كەركووكیشەوە، ئەركی ئەو ناوەندانەیش ناونووسكردنی سەربازە هەڵهاتووەكانە، هەتا بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها رایگەیاند “سەربازە هەڵهاتووەكان بە گوێرەی دۆسییەكانیان كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت وەردەگرین، لە هەنگاوی یەكەمیشدا تەنها ناوەكان دەنووسرێن و جیا دەكرێنەوە و بە گوێرەی پلە و پایەكانیان و توانا و بودجەی حكومەتی هەرێم، بڕیار لەسەر وەرگرتنیان دەدرێت”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com