فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق، كارنامه‌ى دانیشتنى رۆژى شه‌مووى داهاتووى بڵاوكردووه‌ته‌وه و بڕگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بابه‌تى قه‌رزكردن و كورتهێنانى بودجه‌ى عێراقه.
بڕیاره رۆژى شه‌مووى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 12ى وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى سێیه‌مى یاسادانان ئه‌نجام بدات و به‌گوێره‌ى ئه‌و كارنامه‌یه‌ى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان بڵاوى كردووه‌ته‌وه. بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كارنامه‌كه تایبه‌ته به بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه ماوه‌یه‌ك مشتومڕێكى زۆرى له‌سه‌ره.
بڕگه‌ى دووه‌میش تایبه‌ته به دابینكردنى دارایى بۆ كورتهێنانى بودجه‌ى ئه‌مساڵ.
به‌یانى ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى پێشبینى كردووه، سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق له قه‌یرانێكى قووڵ دایه، ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین بكات و له دانانى بودجه‌ى 2020یش شكستى هێناوه، وه‌زاره‌تى دارایى داواى كردووه په‌رله‌مانى مۆڵه‌تى پێ بدات بۆئه‌وه‌ى قه‌رزێكى تر بكات تا مووچه‌ى پێ دابین بكات.