ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر تاوانى سووتاندن و هه‌ڵواسینى گه‌نجه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى وه‌سبه له به‌غدا بڕیارى سزاى له‌سێداره‌دان بۆ شه‌ش كه‌س دراوه.
ساڵى رابردوو له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خۆپێشاندانه‌كان له گۆڕه‌پانى وه‌سبه گه‌نجێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران بوو به شه‌ڕیان، خۆپێشانده‌ران به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجه ته‌قه‌ى كردووه، كوشتیان و ته‌رمه‌كه‌یان سووتاند و هه‌ڵیانواسى.
گه‌نجه‌كه ناوى هه‌یسه‌م عه‌لى بوو ته‌مه‌نى 17 ساڵ بوو.
ئه‌م تاوانه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو وسه‌ركۆنه كرا، بۆیه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق چه‌ند كه‌سێكى ده‌ستگیر كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ى تشرینى یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌عێراق نووسراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه شه‌ش كه‌س له تۆمه‌تباران بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
له‌به‌ڵگه‌كه كه كۆپییه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه هاوپێچ كراوه، ده‌رده‌كه‌وێت دوو له تۆمه‌تباران ته‌مه‌نى كه‌متر له 20 ساڵه بۆیه بڕیارى له‌سێداره‌دان نایانگرێته‌وه.
