مه‌نهه‌ل حه‌بووبى ئه‌میندارى به‌غدا نامه‌یه‌كى به په‌له بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌نێرێت و ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى باران ببارێ به‌غدا نقوومى ئاو ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق سه‌یرى نامه‌كه‌ى ئه‌میندارى به‌غداى پایته‌ختى كردووه و به‌شێكى لێ بڵاوكردووه‌ته‌وه. نامه‌كه وه‌ك ئاگادارییه‌ك به مسته‌فا كازمى دراوه و باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌گه‌رهاتوو وه‌رزى بارانبارین بێت ئه‌وا ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه به‌غدا نقوومى ئاو بێت.
ئه‌میندارى به‌غدا باسى له‌وه كردووه، پرۆژه‌كانى ئاوه‌ڕۆ وه‌ستاون و ئاوه‌ڕۆییه‌كانى به‌غدا پاكنه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه بۆ چارسه‌رى ئه‌م كێشه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌غداى پایته‌ختى عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار‌ى دیجله‌وه و له مێژوودا چه‌ندان جار رووبه‌ڕووى لافاوى گه‌وره بووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا دۆسیه‌ى ئاوه‌ڕۆكانى به‌غدا ئاشكرا بوو كه چه‌ندان ملیۆن دۆلار به ناوى پرۆژه‌كانه‌وه دزراوه و هیچ شتێك نه‌كراوه، به‌رپرسانى باڵاى عێراقییش ناویان له دۆسیه‌كه هاتووه.