نوچەنێت، ئاژانسەكان
ئاژانسی هەواڵی (ئینترسبت) بڵاویكردۆتەوە لەحاڵێكدا ئەگەر تۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردرنەكانی ئەمجارەی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بدۆڕێنێ، لەسەر چەندین دۆسییەی جیاجیا رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.
لەمبارەیەوە (جۆن شوارتز) نووسەر و رۆژنامەنووس لە راپۆرتێكدا نوسیویەتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەهۆی هەندێ تاوانەوە رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە، ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی وڵاتەكەیدا بدۆڕێنێ.
ناوبراو باس لەو تاوانانە دەكات كە لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا ئەنجامی داون، كە هەڕەشەن بۆ سەر ترامپ و رووبەرووی دادگای دەكاَتەوە، ئەوانیش بریتین لە ، فێڵ و ساختەكردن لە باج و بانكەكان و بەهەدەردانی پارەی دەوڵەت بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و بەرتیل و بەربەست دروستكردن لەبەردەم دادگادا.
هەروەها دەنوسێت ” ترامپ جیا لە سەرۆكەكانی پێشووی ئەمەریكا ئەگەری رووبەڕوو كردنەوەی بۆ دادگا زیاترە، بەهۆی ئەو تاوان و پێشێلكارییە نایاساییانەی ئەنجامی داون، بۆیە ئەگەر لەحاڵەتی دۆڕاندانیدا رووبەڕووی دادگا بكرێتەوە، دەبێتە یەكەمین سەرۆكی ئەمەریكا كە لەدوای بەجێهێشتنی سەرۆكایەتیەكەی پارێزبەندی لێ بسەندرێتەوە كە دەستووری ئەو وڵاتە بۆ سەرۆكەكانی فەراهەم كردووە.و تەنانەت بەهۆی قوڕسی ئەو پێشێلكاری و تاوانەنەشی ئەگەری ئەوە هەیە زیندانی بكرێت”.
ئەو نووسەرە دەشڵێ ” بەڵام پێدەچێ ترامپ بەر لەوەی كۆشكی سپی بەجێبێلێ بە بڕیارێك هەموو ئەو تاوانانە لەسەرخۆی لابدات”