به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه، هیچ حزبێكى عێراق بیر له پێكهێنانى هاوپه‌یمانى ناكاته‌وه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى له ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ “ئه‌م جاره جۆره هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ له عێراق دروست ده‌بێت”.
بڕیاره له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت. تا ئێستا كۆمه‌ڵێك بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا هیچ باسوخوازێكى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى نییه كه به‌ر له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ده‌بێ.
گاتع روكابى سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى گوتوویه‌تى، هێشتا بۆ ئه‌م بابه‌ته زووه چونكه بابه‌ته‌كانى وه‌ك بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن و چه‌ندان بابه‌تى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه.
گاتع روكابى دواتر دووپات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلایى بكرێنه‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌ست به دانوستاندن ده‌كرێ بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات شێوازى فره‌بازنه‌یى له هه‌ڵبژاردن رۆڵى ده‌بێت له ده‌ركه‌وتنى هاوپه‌یمانى ناوچه‌یى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا.