ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له‌سه‌ر زارى سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له له‌نده‌ن دۆسیه‌ى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل و عێراق بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به دۆسیه‌یه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق ده‌زانرێ.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى لێدوانى له میسال ئالووسى وه‌رگرتووه، كه كه‌سایه‌تى و سیاسه‌تمه‌دارێكى دیاری عێراقییه، به‌وه ناسراوه بانگه‌شه بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات.
ئالووسى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ ئارتى گوتوویه‌تى، “به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندى له نێوان ئیسرائیل و عێراق دروست بكات و پێشتریش ده‌رفه‌تى ره‌خساندووه سه‌رۆك حكوومه‌تى عێراق چاوى به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل بكه‌وێ”.
شه‌وى رابردوو مسته‌فا كازمى له وێستگه‌ى سێیه‌مى سه‌ردانه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته له‌نده‌ن.
ئالووسى پێیوایه عێراق ناتوانێ دژایه‌تى ئیسرائیل بكات، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر له ئیسرائیلییه‌كان پێشتر خه‌ڵكى عێراق بوون.
له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ئیمارات وبه‌حرێن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌م بابه‌ته له عێراقیش وروژاوه و دواجار به‌هاى ئه‌عره‌جى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر رایگه‌یاند، نه‌جه‌ف بڕیار ده‌دات په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكرێته‌وه. ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه.